مانگرتنی گشتی ئێستا هەنگاوێکی گرنگە لەپێناو هەڵوەشاندنەوەی سزای لەسێدارەدان

بر گرفتە از سایت کومەلە

ڕژیمی جینایەتکاری کۆماری ئیسلامی، بەمەبەستی چاوترسێن کردنی هەرچی زیاتری خەڵکی ناڕازی، کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی کەمپەینی دژە ئێعدام و بە تایبەتی لە بەرەوڕوو بوونەوە لەگەڵ شەپۆلێک لە دژایەتی ئێعدام، موحسین مەزڵوم، محەممەد فەرەمەرزی، وەفا ئازەربار و پژمان فەتحی، هاوکات لەگەڵ هاوسۆزییەکی بەربڵاوی جەماوەری خەڵک لەگەڵ بنەماڵەکانیان، سەرلەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ٩ی ڕێبەندانی ١٤٠٢، ئەو چوار هەڵسووڕاوە سیاسییەی لە سێدارە داواقیعییەت ئەوەیە کە هەستی ترس لە ڕووخان و داڕمان، سەرتاپای حکوومەتی ئیسلامی داگرتووەئەم ترسە، قەیرانە ئابووری و کۆمەڵایەتیەکان، قەیرانی شەرعیەت، شکستی یەک لە دوای یەک لە دیپلۆماسی نێودەوڵەتی و لە سەرووی هەمووشیانەوە خەباتی کرێکاران، خانەنشینان، ژنان، دادخوازان و ورە و شێلگیربوونی خەباتکاران لە دژی سزای لەسێدارەدان و هەڵوەشاندنەوەی، خستوویانەتە دڵی بەرپرسانی داماو و سەرلێشێواوی ڕژیمەوەئەم ترسە ڕیزەکانی دەست و پێوەندەکانی ڕژیم و هێزەکانی سەرکوتیشی داگرتووە و بە تایبەتی لەم ڕۆژانەدا زیاتر پەرەی سەندووەهەربۆیە ڕژیم لە پێناو ڕازیکردنی لایەنگران و پاراستنی جێگە و پێگەی خۆی لەناو بازنەی بەرتەسکی ئەو بەشەدا و بۆ سەقامگیرکردنی خۆی لە بەرامبەر ئەو ئۆپۆزسیۆنە ناوخۆییەی کە پشتی لێکردوون، هەموو ئامرازێکی جینایەتکارانەی خۆی خستۆتە گەڕ بەمەبەستی بێدەنگکردن و پاشەکشە پێکردن بە ئازادیخوازان و خەباتکارانی خوازیاری ڕووخاندنی ڕژیمیەکێک لە ئامرازە کاریگەرەکانی کە ئەم ڕژیمە فاشیستە بەکاری دەهێنێت، بریتییە لە ئێعدامهەر لە سەرەتای هاتنەسەرکاری ئەم دەسەڵاتە سەرەڕۆ و چەوسێنەرەوە، دەرکردنی حوکمی لەسێدارەدان لەسەر بنەمای وەرگرتنی دانپێدانانی زۆرەملێ و جینایەتکارانە لە دەستبەسەرکراوان، لە بەناو دادگاکاندا بەبێ ئامادەبوونی پارێزەر و لەلایەن ئەو جەللادانەوە کە بەرگی دادوەریان پۆشیوە، بەکارهاتووە و تا ئێستاش وەک دەیەی شەست بەکاری دەهێنێتبەڵام سیاسەتی درێژەدان بە مانەوە، بە پشت بەستن بە سێدارە، بە پێچەوانەی دەیەی شەست، جەماوەری تووڕەی نەک هەر چاوترسێن نەکردووە، بەڵکوو زیاتر هانی داون و ڕایکێشاون بەرەو خەباتێکی ڕاستەوخۆ لە دژی ڕژیم و بەمەبەستی ڕووخاندنی.

حزووری بەربڵاوی خەڵک لە مەیدانی خەبات لەدژی ئێعدام و خەبات بۆ ڕاگرتن و هەڵوەشاندنەوەی، تەنانەت لە ناو قەسابخانەکانی ڕژیم و لە بەر چاوی پاسەوانانی زیندان و جەلادەکاندا، دەنگدانەوەیەکی بەهێزی هەیەئەمڕۆ ٦١ زیندانی سیاسی بەندی ژنان لە زیندانی ئێڤین، بوێرانە ئاڵای ناڕەزایەتییان بەرز کردووەتەوە و ٣٧ ژنی زیندانی سیاسی دەرەوەی زیندانیش پێیانەوە پەیوەست بوونئەم دەنگە بەرزەی ناڕەزایەتییە بەگوێی هەڵسووڕاوانی سنفی مامۆستایان، کرێکاران، خانەنشینان، هونەرمەندان، بنەماڵەی زیندانیانی سیاسی، دادخوازان و ئێرانیانی تاراوەگە گەیشتووە و بە گەرمی پشتیوانی لێکراوە.

بزووتنەوەی خەبات لە دژی ئێعدام، تەنیا خەبات بۆ پێشگرتن لە لەسێدارەدانی زیندانیانی سیاسی نییە، بەڵکوو ئەم ناڕەزایەتییە یەک دەنگ و ئاشکرایە، خەباتێکە لە پێناو قەدەغەکردنی هەر جۆرە ئەشکەنجەیەک لە ژێر هەر ناونیشانێکدا و هەڵوەشاندنەوەی سزای لەسێدارەدان لە ئێرانی ئەمڕۆ و سبەینێ دائێعدام سزایەکی نامرۆڤانەیە هەم بۆ زیندانیانی سیاسی و هەم بۆ زیندانیانی زیانە کۆمەڵایەتییەکانلەمڕووەوە پێویستە ئەو خەباتەی ئێستا لەدژی کردەوەی لە سێدارەدانی جینایەتکارانەی دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی، بکرێتە خەباتێکی ڕێکخراو لەپێناو هەڵوەشاندنەوەی سزای لەسێدارەدان لە دوا ڕۆژی شۆڕشی ئێراندا، نابێت هیچ کەسێک تەنانەت جینایەتکارانی کۆماری ئیسلامیش حوکمی ئێعدامیان بەسەردا بسەپێندرێتئەمە دەبێتە بەڵگەنامەی باڵادەستی ئەخلاقی کۆمەڵانی خەڵکی ئێران لە شۆڕشی داهاتوودادەبێ ئەم سەردەمی تۆڵەسەندنەوە و خوێنڕشتنە کۆتایی پێبێتجینایەتکاران دەبێ لە دادگایەکی سەربەخۆدا لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکرێت و لەبری سزای لەسێدارەدان، سزای تریان بەسەردا بسەپێنرێتجەماوەری کردنەوەی خەبات لەپێناو “قەدەغەکردنی هەر جۆرە ئەشکەنجەیەک لەژێر هەر ناونیشانێکدا” و “هەڵوەشاندنەوەی سزای لەسێدارەدان” یەکێکە لەو ئەرکانەی کە ئەمڕۆ دەبێت شێلگیرانە و بەهەموو هێز و تواناوە کاری بۆ بکرێتپێویستە ئەو ئاڵا پڕ لە شانازییەی کە ٦١ ژنی سیاسی لە زیندانی ئێڤین بەرزیان کردووەتە، بکرێتە ئاڵای خەباتی سەرجەم چین و توێژەکانی کۆمەڵگالەمڕووەوە هەوڵدان بۆ گشتگیرکردنی خەبات لەپێناو هەڵوەشاندنەوەی سزای لەسێدارەدان، هەوڵێکە بۆ یەکخستنی خەباتی دادخوازانی دەیە خوێناوییەکانی ڕابردوو، چ لە سەردەمی پەهلەوی و چ لە سەردەمی دەسەڵاتی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لەگەڵ بنەماڵەی زیندانیانی سیاسی و زیندانیانی زیانە کۆمەڵایەتییەکانئەم خەباتە هەوڵێکە بۆ هاوڕاکردنی بزووتنەوەکانی خوێندکاران، کرێکاران و خانەنشینان لەگەڵ بنەماڵە داغدار و ئازار چێشتووەکانپێویستە دروشمی “زیندانیانی سیاسی دەبێ ئازاد بکرێن” و “حوکمی لەسێدارەدان هەڵبوەشێنرێتەوە، بکرێتە دروشمی سەرەکی سەرجەم بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکانی ئێرانهەوڵبدەین ئەم دروشمانە بکەینە یەکێک لە دروشمە مێحوەرییەکانی یەکگرتوویی و لێکنزیکبوونەوەی سەرجەم بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکان بەمەبەستی بەرەوپێشچوون و ڕووناککردنەوەی ڕێگای داهاتوو.

لەم پێوەندییەدا کۆمەڵێک لە ڕێکخراو و هەڵسووڕاوانی مافی مرۆڤ داوایان لە داوایان لە سەرجەم چین و توێژەکانی کۆمەڵگای کوردستان کرد کە بە مەبەستی کۆتایی هێنان بە ئێعدامەکان و ڕاکێشانی سەرنجێکی زیاتر بەرەو دۆخی نالەباری مافی مرۆڤ لە کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە مانگرتنی گشتی بەڕێوە ببەنحیزبی کۆمۆنیستی ئێران و ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی (ڕاهی کاریگەرلە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا و هەروەها کۆمەڵە ڕێکخراوی کوردستانی حیزب، لە بانگەوازێکدا پشتیوانی خۆیان لە مانگرتنی گشتی لە کوردستان دەربڕیلە بەشێکی بانگەوازەکەی کۆمەڵە دا کە بەزمانی کوردی بڵاوکراوەتەوە، هاتووەکۆماری ئیسلامی وەک هەمیشە بە پەتی سێدارەوە هاتۆتە شەڕی کۆمەڵانی خەڵکی ئێران و بەتایبەتی کوردستان، بۆ ئەوەی هیوا بە ڕزگاری نەهێڵێت؛ هاتووە، تا بە ئەستاندنی گیانی لاوانی تینووی ئازادی، خۆی لە سەرەولێژی و لێواری هەڵدێر ڕزگار بکات“. بەڵام کێ هەیە نەزانێ کە پەنابردن بۆ سەرکوت و لەسێدارەدان نەک هەر نیشانەی هێز و هەیمەنەی ڕژیم نییە، بەڵکوو نیشانەی لاوازی و بێ دەسەڵاتییە.

کۆمەڵە لە درێژەی بانگەوازەکەدا جەختی لەسەر ئەوە کردووەتەوە کەدەتوانرێت ماشێنی ئێعدام و جینایەتی ڕژیم لەکاربخرێت و ئیمکانی ئەوە هەیە و دەتوانرێت خەبات و ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی ئەم قۆناغە لە ناوەوە و دەرەوە زیاتر پەرەی پێبدرێت“. لە کۆتایی بانگەوازەکەی کۆمەڵەدا هاتووەهەر ئاستێک لە بەرەوپێشچوونی ئێمە لەم بوارەدا، دەتوانێ ڕۆڵێکی کاریگەری هەبێت لەسەر بەردەوامبوون و بەهێزکردنی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادیئێعدام، ئەم تاوانە ئاشکرا حکوومەتییە، دەبێت ڕابگیرێتهەموو سزاکانی لەسێدارەدان دەبێ بەبێ شەرت و مەرج هەڵبوەشێنرێتەوەپێویستە سەرجەم زیندانیانی سیاسی و عەقیدەتی دەستبەجێ ئازاد بکرێن و دەستبەسەرکردنەکان کۆتاییان پێ بێتمانگرتنی ڕۆژی سێ شەممە هەنگاوێکی گرینگ دەبێ لەو پێناوەدا.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net