38
ڕۆژی سێشه‌ممه ١٠ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٢، كرێكارانی شاغڵ له شیركه‌تی “میللی حه‌فاری” له ناڕه‌زایه‌تی به دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی ئه‌ركان سالس وێڕای هه‌بوونی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم، له‌به‌رده‌م ساختمانی ناوه‌ندی شیركه‌ت و ده‌كه‌ڵه‌كانی ٢١ و ٢٥ی فه‌تح، ده‌ستیان داوه‌ته مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه. كرێكارانی ئه‌ركان سالس خوازیاری به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی، وه‌لانانی جیاوازی له كاتی په‌رداختی حه‌قده‌ست، وه‌لانانی په‌یمانكار، دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی و بیمه‌ی ده‌رمانی بوون.