34
ڕۆژی چوارشه‌ممه ١١ی ڕێبه‌ندان، بنه‌ماڵه‌ی “وه‌فا ئازه‌ربار” و كۆمه‌ڵێك له دایكانی دادخوازی كوردستان سه‌ردانی بنه‌ماڵه‌ی “موحسن مه‌زڵووم“یان كرد له شاری مهاباد و یادی ته‌واوی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادیان به‌رز نرخاند.
به‌پێی ئه‌و وێنه و ویدیۆیانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، دایكانی دادخوازی كوردستان به كۆبوونه‌وه له ماڵی “موحسن مه‌زڵووم“، وێڕای ڕێزگرتن له یادی ته‌واوی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا، یه‌كڕیزی و یه‌كگرتوویی خۆیان بۆ دادخوازی خوێنی به ناحه‌ق ڕژاوی ڕۆڵه‌كانیان دووپات كردووه.