31
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، چالاكێكی سیاسی خه‌ڵكی تاران به ناوی “غوڵامڕه‌زا به‌رمایه” له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به شه‌ش ساڵ زیندان مه‌حكووم كراوه و ئه‌گه‌ر ماده‌ی ١٣٤ی بۆ جێبه‌جێ بكرێت، سێ ساڵی بۆ ئه‌چێته بواری جێبه‌جێكرانه‌وه.
“غوڵامڕه‌زا به‌رمایه” له ڕێكه‌وتی ٢٥ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٢، به تۆمه‌تی “ئه‌ندامێتی له گرووپی نایاسایی و ته‌بانی دژبه ئه‌منیه‌تی نه‌ته‌وه‌یی” ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ هه‌ر یه‌ك له‌و تۆمه‌تانه به سێ ساڵ زیندان سزا درا. ناوبراو نه‌خۆشی پاركینسۆنی هه‌یه و نابێت له زیندان بمێنێته‌وه به‌ڵام ئه‌گه‌ری هه‌یه به‌پێی ماده‌ی ١٣٤ی یاسای سزادانی ئیسلامی، سزای سێ ساڵی بۆ جێبه‌جێ بكرێت.