برینداربوونی دوو کۆڵبەر لە سنوورەکانی بانە و نەوسوود بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران

برینداربوونی دوو کۆڵبەر لە سنوورەکانی بانە و نەوسوود بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران

برینداربوونی دوو کۆڵبەر لە سنوورەکانی بانە و نەوسوود بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران

11:38 – 6 February 2024

هەنگاو؛ سێشەممە ١٧ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣

لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا سیروان شەریفی خەڵکی بانە و کەیهان فاتیحی خەڵکی پاوە لە کاتی کۆڵبەری کردن لە سنوورەکانی بانە و نەوسوود بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بریندارکران.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی یەکشەممە ١٦ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣ (٤ی فێبریوەری ٢٠٢٤)، سیروان شەریفی تەمەن ٢١ ساڵ و خەڵکی بانە لە سنووری هەنگەژاڵی ئەو شارە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندارکرا.

هەروەها، ڕۆژی چوارشەممە ١١ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣ (٣١ی جەنیوەری ٢٠٢٤)، کەیهان فاتیحی خەڵکی گوندی "ئاریت" لە بەشی باینگانی سەر بە شاری پاوە لە سنووری نەوسوود بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکومەت بەسەختی بریندارکرا.

بەوتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، ئەو کۆڵبەرە کە لە مەودای ٦ مەترییەوە زیاتر لە ٤٠٠ پارچە ساچمەیی بەرکەوتووە، بەهۆی زۆربوونی تێچووی دەرمان و لەحاڵێکدا کە برینەکانی تووشی هەوکردن بوون ناچار بە جێهێشتنی نەخۆشخانە بووە.

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net