‌كۆبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی هه‌واڵنێرانی گه‌مارۆدراو له‌ به‌رده‌م ڕۆژنامه‌ی “دواڕۆژی ئابووری”

ماڵپه‌ڕی په‌یام

“مریه‌م شكرانی” هه‌واڵنێری بواری ئابووری شه‌وی دووشه‌ممه‌ ١٦ی ڕێبه‌ندان له‌ ماڵپه‌ڕی تایبه‌تی خۆیدا ڕایگه‌یاند: ژماره‌یه‌ك له‌ هه‌واڵنێرانی ڕۆژنامه‌ی “دواڕۆژی ئابووری” له‌ كاتژمێر ٢ی دوانیوه‌ڕۆوه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ له‌ شوێنی كاره‌كه‌یان گه‌مارۆ دراون و مۆبایله‌كانیان زه‌وت كراوه‌.

به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته‌، ده‌فته‌ری ڕۆژنامه‌ی “دواڕۆژی ئابووری” له‌ مه‌یدانی ئاڕژانتینی تاران هه‌ڵكه‌وتووه‌ و بنه‌ماڵه‌ی هه‌واڵنێرانی بارمته‌گیراو له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه‌ پاش وڵام نه‌دانه‌وه‌ی ئازیزانیان له‌به‌رده‌م بینای ئه‌و ڕۆژنامه‌یه‌ كۆبوونه‌ته‌وه‌ و ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه‌. به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌ خۆجێیه‌كان، هێزه‌كانی ڕژیم به‌ بنه‌ماڵه‌كانیان وتووه‌ كه‌ نیگه‌ران نه‌بن و دۆخی ته‌ندرووستی كارمه‌ندانی ئه‌و ڕۆژنامه‌یه‌ باشه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net