سه‌رۆكی ئیتحادییه‌ی زێر و زیو فرۆشانی تاران ڕۆژی دووشه‌ممه ١٦ی ڕێبه‌ندان ڕایگه‌یاند: ٤٠٠ چالاكی سنفی بازاڕی زێر و زێو فرۆشان به‌هۆی داخستنی حسابی بانكییه‌كانیان تووشی زیان بوون و له ئاست هه‌ڵسووكه‌وتی ڕژیم ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه.
“نادر بهزرئهفشان” سه‌رۆكی یه‌كێتی زێر و زیو فرۆشانی تاران له‌و باره‌وه وتی: له جه‌له‌سه‌ی دانووستانی وه‌زیری ئابووری له‌گه‌ڵ ئیبراهیم ڕه‌ئیسی دا، باس له زیانی چوار ملیارد تمه‌نی ٤٠٠ چالاكی سنفی زێڕ و زیو فرۆشان كراوه. كاسبكارانی ئه‌و بواره ڕۆژی سێشه‌ممه له ئاست زهرهمهندبوونیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه و ڕایانگه‌یاندووه كه هه‌ر یه‌كه‌وه له نێوان ٥٠٠ بۆ ٣ ملیارد تمه‌ن زیانیان به‌ركه‌وتووه. زهرهمهندبوونی ئه‌و كاسبكارانه له حاڵكێدایه كه باجی ساڵانه‌یان به ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو زیادی كردووه و ڕاسته‌وخۆ كاریگه‌ری له‌سه‌ر كار و چالاكییه‌كانیان داناوه.