67
ڕۆژی سێشه‌ممه ١٧ی ڕێبه‌ندان، كۆمه‌ڵێك له لاوانی ئازادیخواز له شارۆچكه‌ی ئێكباتانی تاران و شاری مه‌شهه‌د دیواره‌كانیان به دروشمه‌كانی دژه حكوومه‌ت نه‌خشاند.
كچان و كوڕانی ئازادیخواز و به‌رابه‌ری ته‌ڵه‌ب له دروشمه‌كانیان دا ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست په‌روه‌نده‌سازی نوێ بۆ “تووماج ساڵحی” و محاكمه‌ی نادادپه‌روه‌رانه‌ی تۆمه‌تبارانی په‌روه‌نده‌ی شارۆچكه‌ی ئێكباتان نیشان دا و خوازیاری ڕاگرتنی سزای ئێعدام و ئازادی به‌ندكراوانی سیاسی بوون.