36
به‌پی هه‌واڵی گه‌یشتوو، به‌یانی چوارشه‌ممه ١٨ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٢، ته‌رمی كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی مه‌ریوان به ناوی “فه‌رید رۆبینا” له سنووری هه‌نجیران دۆزراوه‌ته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “فه‌رید ڕۆبینا” خه‌ڵكی گوندی “چاڵی سوور”ی سه‌ر به شاری مه‌ریوانه و بۆ دابینكردنی بژێوی ژیانی خۆی و بنه‌ماڵه‌كه‌ی ڕووی له پیشه‌ی سه‌ختی كۆڵبه‌ری كردبوو. به‌یانی چوارشه‌ممه خه‌ڵكی ناوچه‌كه ٧ ساعت پاش ونبوونی ئه‌و كۆڵبه‌ره، توانیان ته‌رمه‌كه‌ی له نێو به‌فر و بهستهڵهلكدا له سنووری هه‌نجیران بدۆزنه‌وه. جێگای ئاماژه‌یه كه “فه‌رید ڕۆبینا” به‌هۆی سه‌رمابردووییه‌وه گیانی له ده‌ست داوه.