به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، بنه‌ماڵه‌ی قوتابیانی سنه له ئاست هه‌ڵسووكه‌وتی به‌ڕێوه‌به‌رانی قوتابخانه‌كان ناڕازین و ده‌ڵێن: هه‌ر جار و به بیانوویه‌ك داوای پاره له خه‌ڵك ده‌كه‌ن.
به‌وته‌ی هاونیشتمانیان، به‌ڕێوه‌به‌رانی مه‌دره‌سه‌كان پاش ته‌واوبوونی ئازمونی كۆتایی وه‌رزی یه‌كه‌می خوێندن، كارنامه‌ی قوتابیانیان به بارمته گرتووه تا ئه‌و كاته‌ی پاره‌ی یارمه‌تی به قوتابخانه‌كان ئه‌ده‌ن. ئه‌و هه‌ڵسووكه‌وتی به‌ڕێوه‌به‌رانی مه‌دره‌سه‌كانی سنه، ناڕه‌زایه‌تی به‌رینی لای بنه‌ماڵه‌كان درووست كردووه و سكاڵایان بۆ ئامووزش و په‌روه‌رش بردووه. هاووڵاتیه‌ك له شاری سنه‌وه ده‌ڵێت كه سه‌ردانی ئامووزش و په‌روه‌رشی كردووه و ڕایانگه‌یاندووه كه هیچ قوتابخانه‌یه‌ك بۆی نییه پاره له خه‌ڵك وه‌ر بگرێت، به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌رانی مه‌دره‌سه وڵامی ئه‌و ڕێكخراوه‌یه ناده‌نه‌وه.