28
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٩ی ڕێبه‌ندان، حوكمی بڕینه‌وه‌ی په‌نجه‌كانی به‌ندكراوێك له پێش چاوی زیندانیه‌كانی دیكه له به‌ندیخانه‌ی قوم جێبه‌جێ كرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، به‌ندكراوێكی ته‌مه‌ن ٣٥ ساڵ به ناوی “یووسف.ت” كه پێشتر پێنج سه‌ر مه‌ڕ و ماڵاتی له ئاژهڵدارییهكی سه‌ر به ئه‌ندامێكی سپای پاسدارانی دزی بوو، په‌نجه‌كانی ده‌ستێكی براوه‌ته‌وه لهحاڵكێدا زیندانیانی دیكه‌ی به‌ندیخانه‌ی قومیان ناچار كردووه له نزیكه‌وه به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌و حوكمه ببینن.