لقی ٢٦ی دادگای ئینقلابی تاران به سه‌رۆكایه‌تی قازی ئه‌فشاری، ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٨ی ڕێبه‌ندان، سزای ئێعدامی به سه‌ر چالاكێكی سیاسی به ناوی “شه‌هاب نادعه‌لی” به تۆمه‌تی “به‌غی” و “ئه‌ندامه‌تی له گرووپه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” سه‌پاندووه.
“شه‌هاب نادعه‌لی” خه‌ڵكی هه‌مه‌دان، مانگی جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش ماوه‌یه‌ك بۆ زیندانی ئێڤین گوازرایه‌وه. ناوبراو له‌لایه‌ن لقی ٢٦ی دادگای ئینقلابی تاران به ئه‌ندامه‌تی له یه‌كێك له گرووپه نه‌یاره‌كانی ڕژیم و چالاكی چه‌كدار دژبه نیزام تۆمه‌تبار كرا. تۆمه‌تباركردنی “شه‌هاب نادعه‌لی” به به‌غی له‌حاڵێكدایه كه ناوبراو هیچ چه‌ك یان چالاكییه‌كی چه‌كدارانه‌ی نه‌بووه و حوكمه‌كه‌ی نادادپه‌روه‌رانه و ته‌نیا سناریۆسازی بووه.