41
ڕۆژی چوارشه‌ممه و هه‌ینی ١٨ و ٢٠ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٢، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی سنه به‌هۆی به‌ربوونه‌وه له به‌رزایی مله‌ی ته‌ته‌ی هه‌ورامان به‌سه‌ختی بریندار بوو، له سنووری هه‌نگه‌ژاڵی بانه‌ش، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی سه‌قز به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم بریندار كرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، ڕۆژی هه‌ینی كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی سنه به ناوی “ڕه‌شاد بابایی” ته‌مه‌ن ٣٠ ساڵ، له كاتی كۆڵبه‌ری له سنووری ته‌ته‌ی هه‌ورامان، به‌هۆی به‌ربوونه‌وه له به‌رزایی به‌سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه ڕۆژی چوارشه‌ممه، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی سه‌قز به ناوی “سۆران ڕه‌حیمی” ته‌مه‌ن ٢٩ ساڵ، به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی مه‌ئموورانی هه‌نگی مه‌رزی هه‌نگه‌ژاڵی بانه بریندار كراوه.