به‌پێی ڕاپۆرتی شۆرای سنفی فه‌رهه‌نگیانی ئێران، له ماوه‌ی یه‌ك ساڵ و نێوی ڕابردوو و هاوكات له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی “ژن،ژیان،ئازادی” تا به ئه‌مڕۆ، به‌لانیكه‌م ٢٥ چالاكی سنفی فه‌رهه‌نگی له ئامووزش و په‌روه‌رش دا ده‌ركراون یان ناچار به خانه‌نشینی ئیجباری بوون.
له ته‌نیشت ئه‌و ٢٥ چالاكه سنفییه بێكاركراوه، بۆ زیاتر له ٦٠ موعه‌لیم له دادگاكانی ئینقلاب په‌روه‌نده ساز كراوه و ئه‌گه‌ری هه‌یه ئه‌وانیش بێكار بكرێن. له ڕاپۆرتی شۆرای سنفی فه‌رهه‌نگیانی ئێران‌دا ئاماژه به “سارا سیاهپور” كراوه كه شه‌ش ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه و ڕوانه‌ی زیندان كراوه. هه‌روه‌ها باس له “عه‌زیز قاسم زاده”، “عاتكه ڕه‌جه‌بی” و ژماره‌یه‌كی دیكه له موعه‌لیمانی شه‌ریفی ئامووزش و په‌روه‌رش كراوه كه به‌ر كینه و غه‌زه‌بی كۆماری ئیسلامی كه‌وتوون.