سه‌پاندنی سزای ئێعدام به‌سه‌ر چوار به‌ندكراوی به‌لووچ له‌ زیندانی قزلحه‌سار

ماڵپه‌ڕی په‌یام

به‌پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی چالاكانی به‌لووچ، چوار به‌ندكراوی به‌لووچ به‌ ناوه‌كانی “عه‌یدوو شه‌هبه‌خش”، “عه‌بدۆلغه‌نی شه‌هبه‌خش”، “عه‌بدۆلڕه‌حیم قه‌نبه‌رزهی” و “سوله‌یمان شه‌هبه‌خش” له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه‌ به‌ تۆمه‌تی به‌غی و ئه‌ندامه‌تی له‌ گرووپه‌ نه‌یاره‌كانی ڕژیم به‌ ئێعدام مه‌حكووم كراون.

“سوله‌یمان و ڕحیم” له‌ ساڵی ٩٥ی هه‌تاوی به‌تۆمه‌تی كوشتنی “حاج نه‌بی قه‌نبه‌رزهی” سه‌رۆكی بنكه‌ی به‌سیجی چاه زه‌رد و ئه‌ندازیارێكی خه‌ڵكی تاران ده‌ستبه‌سه‌ر كران. “عه‌یدوو و عه‌بدۆلغه‌نی شه‌هبه‌خش” كه‌ له‌ زیندان دا به‌ندكرابوون، ساڵی ٩٥ ئازاد كران به‌ڵام پاش چه‌ند مانگ دووباره‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندانی قزلحه‌ساری كه‌ره‌ج گوازرانه‌وه‌. ڕۆژی ١٥ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٢، لقی ٢٨ی دادگای ئینقلابی تاران ئه‌و چوار شارومه‌نده‌ به‌لووچه‌ی به‌ تۆمه‌تی به‌غی و ئه‌ندامه‌تی له‌ گرووپه‌ چه‌كداره‌ نه‌یاره‌كانی ڕژیم به‌ ئێعدام مه‌حكووم كرد. شایانی باسه‌ كه‌ “سوله‌یمان” له‌كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركران دا ته‌نیا ١٢ ساڵ ته‌مه‌نی بووه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net