به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دوای تاران، ته‌نیا چوار پارێزگای مه‌ركه‌زی، خۆراسانی ڕه‌زه‌وی، قه‌زوێن و سیستان و به‌لووچستان نرخی بێكاری ژنان تێدا كه‌متر له ٢٠ له سه‌ده تۆمار كراوه.
نرخی شاغڵ بوونی ژنان له ته‌مه‌نی نێوان ١٥ بۆ ٢٤ ساڵ له یه‌ك ساڵی ڕابردوو له ئێران، نیشانه‌ی كه‌لێنێكی قووڵی ٧٠٪ی له پارێزگا جۆراوجۆره‌كانی ئێرانه. ئه‌وه له حاڵێكدایه كه نرخی بێكاری ژنان له ئێران ٧٠٪ زۆرتر له پیاوانه. زۆرترین كه‌لێن له نێوان تاران به ٩٪ بێكاری و پارێزگای كۆهگیلوویه و بۆیه‌رئه‌حمه‌د به ٧٨٪ بێكاری تۆمار كراوه، هه‌روه‌ها نرخی بێكاری ژنان له پارێزگاكانی سمنان، چوارمه‌حاڵ و به‌ختیاری، لۆڕستان، كرمان و ئازه‌ربایجانی شه‌رقی زیاتر له ٥٠ له‌سه‌ده. مانگی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٢ ئامارێك بڵاو كرایه‌وه كه تێدا نرخی بێكاری ژنانی لاو له ٢٦٪ له ساڵی ١٤٠٠ بۆ ٢٧٪ له ساڵی ١٤٠١ هه‌ڵكشاوه و ئه‌و ئاماره له ساڵی ١٤٠٢ بۆ ٣٠٪ به‌رزبووه‌ته‌وه.