ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٦ی ڕێبه‌ندان، كه‌شاوه‌رزانی ئیتالیایی وه‌كوو هاوپیشه‌كانیان له فه‌ڕانسه و ئاڵمان له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌كرانی داخوازییه‌كانیان، درێژه‌یان به كۆبوونه‌وه دا.
له ڕۆژانی ڕابردوودا، كه‌شاوه‌رزانی چه‌ند شاری ئیتالیا به تراكتۆره‌كانیان ئۆتووبانه‌كانیان داخست و هۆشداریان دایه ده‌وڵه‌ت كه ئه‌گه‌ر داخوازییه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كات، ئه‌وه به‌ره‌و شاری ڕۆم، پایته‌ختی ئه‌و وڵاته به‌ڕێ ئه‌كه‌ون. ڕۆژی ڕابردوو، كه‌شاوه‌رزان به‌ره‌و شاری ڕۆم به‌ڕێكه‌وتن به‌ڵام له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ڕێگرییان لێكرا و ناڕازیان تراكتۆره‌كانیان به‌جێهێشت و له یه‌كێك له مه‌یدانه‌كانی شاری ڕۆم خۆپێشاندانیان كرد. كه‌شاوه‌رزانی ئورووپایی خوازیاری قه‌ده‌غه‌ی هاورده‌كردنی به‌رهه‌می كشتووكاڵی ده‌ره‌كی، پێدانی پشكی سووته‌مه‌نی، دابه‌زینی نرخی سووته‌مه‌نی، كه‌مكردنه‌وه‌ی باج و ئاسانكاری له یاساكانی یه‌كێتی ئورووپا بوون.