31
ڕۆژی ٢٣ی ڕێبه‌ندان، هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعات هێرشیان كرده سه‌ر ماڵی “مریه‌م زه‌بیحی” و “به‌نه‌فشه ئه‌سه‌دیان” له شاری قائیمشار و وێڕای پشكنینی ماڵه‌كه، ده‌ستیان به‌سه‌ر كه‌لووپه شهخسیهكانیاندا گرت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “مریه‌م زه‌بیحی” و “به‌نه‌فشه ئه‌سه‌دیان” له‌ماڵی خۆیان كلاسی ده‌رسی كۆنكوریان بۆ ئه‌و قوتابیانه‌ی له پڕۆسه‌ی خوێندن دوورخرابوون، دانابوو به‌ڵام له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه هێرش كراوه‌ته سه‌ریان و وێڕای بێڕێزی به قوتابیان و ئازاردانیان، ماڵه‌كانیان پشكنیوه و كۆمه‌ڵێك كه‌لووپه‌لی شه‌خسی ئه‌و دوو چالاكه مه‌ده‌نییه و قوتابیان زه‌وت كراوه.