گواستنه‌وه‌ی چالاكێكی مافی ژنان بۆ زیندان و بێبه‌شكرانی چالاكێكی دیكه‌ له‌ مافه‌كانی

ماڵپه‌ڕی په‌یام

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٨ی ڕێبه‌ندان، “ڕه‌ئووفه میرباقری” چالاكی مافی ژنان و له‌ ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی شۆڕشی ژینا، به‌ مه‌به‌ستی تێپه‌ڕكردنی ماوه‌ی به‌ندكران، ڕه‌وانه‌ی زیندانی تۆنێكابۆن كرا، له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ چالاكێكی مه‌ده‌نی به‌ ناوی “نه‌سته‌ره‌ن قاسمی” له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ له‌ هه‌ندێك له‌ مافه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی بێبه‌ش كرا.

“ڕه‌ئووفه میرباقری” له‌ ڕێكه‌وتی ٧ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠١، له‌لایه‌ن لقی یه‌كی دادگای ئینقلابی ساری به‌ تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” به‌ هه‌شت مانگ زیندانی ته‌عزیزی و دوو ساڵ قه‌ده‌غه‌ی سه‌فه‌ركردن بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات مه‌حكووم كرا. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ پۆلیسی فه‌تای پارێزگای گیلان، “په‌یجه‌كانی “نه‌سته‌ره‌ن میرقاسمی”، هونه‌رمه‌ند و شاعیری خه‌ڵكی شارستانی كۆچ ئێسفه‌هانی به‌ستووه‌ و ئه‌و چالاكه‌ مه‌ده‌نییه‌ی به‌ بیانووی ڕه‌چاو نه‌كردنی یاساكانی شه‌ریعه‌ت، له‌ درێژه‌دان به‌ چالاكییه‌ هونه‌رییه‌كانی بێبه‌ش كردووه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net