28
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆكان، بانگهێشتی خاوه‌نی ئه‌و په‌یجانه‌ی کردووه که زۆرترین سه‌ردانیان هه‌یه و فشاری خستۆتە سەریان بۆ ئەوەی “ڕیکلام بۆ بەشداری لە هەڵبژاردن”ی مه‌جلیس بکەن.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئیدارەی ئیتلاعات بەڵێنێکی نووسراوی لەو هاووڵاتیانە وەرگرتووە کە ئەگەر پۆستە پێشنیاركراوه‌كانیان بۆ ته‌بلیغی هه‌ڵبژاردنه‌كانی مانگی ڕه‌شه‌مه بڵاو نه‌كه‌نه‌وه، ئه‌وه په‌یجه‌كانیان داده‌خرێت. حوجەتی، بەرپرسی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆكان و “غوڵامی” یەکێک لە لێکۆڵەرانی ئەو ناوەندە ئه‌منیه‌تیه هەڕەشەیان لە خاوەن ئارایشگا، فرۆشگاکان و هەروەها بلاگرەكان کردووە.