درێژه‌ی مانگرتنی به‌ندكراوانی سیاسی دژبه‌ ئێعدام

ماڵپه‌ڕی په‌یام

زیندانیان سیاسی زیندانی قزلحه‌ساری كه‌ره‌ج ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١ی ڕه‌شه‌مه‌ وه‌كوو سێشه‌ممه‌كانی پێشوو كه به‌ سێشه‌ممه‌كانی ڕه‌ش ناسراون، بۆ چواره‌مین هه‌فته‌ی به‌رده‌وام دژبه‌ ئێعدام مان ده‌گرن.

مانگرتن له‌ خواردنی به‌ندكراوانی زیندانی قزلحه‌سار له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ پێشتر كۆمه‌ڵێك له‌ به‌ندكراوان له‌ زیندانه‌كانی ئێڤین، خۆڕه‌م ئاوا، عادڵ ئابادی شیراز، كه‌ره‌ج و سه‌قز هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك چالاكی سیاسی وه‌كوو “یاشار ته‌‌بریزی”، “ڕه‌زا ئه‌كبه‌ری مونفه‌رد”، “نه‌سرۆڵڵا فه‌لاحی”، “محه‌ممه‌د خوداكه‌ره‌می”، “مێهدی خوداكه‌ره‌می”، “بێهرووز ئێحسانی”، “خۆسره‌و ڕه‌هنه‌ما”، “عه‌لی موعزی”، “محه‌ممه‌د ئاشتیانی عێراقی”، ” عه‌لی كازمی”، “محه‌ممه‌د سادق گه‌رماڕوودی”، ” مێهدی به‌یرامی”، ” كامران ڕه‌زایی فه‌ر”، “ڕه‌زا ڕه‌زایی”، “حسێن شه‌هسه‌واری”، ” شه‌هاب نادعه‌لی”، “عه‌لی بۆحه‌یرایی”، “ئاره‌ش مورادی” و “یاسین موختاری” په‌یوه‌ستبوونی خۆیان به‌و هه‌ڵمه‌ته‌ ڕاگه‌یاندبوو.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net