ده‌ستبه‌سه‌ركرانی “ناهید خوداجوو” و گواستنه‌وه‌ی بۆ زیندان

ماڵپه‌ڕی په‌یام

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٢، “ناهید خوداجوو” چالاكی كرێكاری خه‌ڵكی كه‌ره‌ج له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندانی ئێڤین ڕاگوێزرا.

كاتژمێر ١٢ و نیوی نیوه‌ڕۆی چوارشه‌ممه‌، ژماره‌یه‌ك له‌ مه‌ئموورانی ڕژیم هێرشیان كرده‌ سه‌ر ماڵی یه‌كێك له‌ دۆستانی “ناهید خوداجوو” له‌ شارۆچكه‌ی فه‌ردیسی كره‌ج و ئه‌و چالاكه‌ كرێكارییه‌یان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد. هێزه‌كانی ڕژیم هه‌روه‌ها ده‌ستیان دایه‌ پشكنینی ماڵه‌كه‌ و ده‌ستیان به‌سه‌ر هه‌ندێك كه‌لووپه‌لی ناوبراودا گرت. “ناهید خوداجوو” له‌ ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی ڕۆژی جیهانی كرێكار له‌ ساڵی ٩٨ی هه‌تاویه‌ كه‌ به‌ پێنج ساڵ زیندان مه‌حكووم كراوه‌.

 

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net