سەر لە ئێوارەی ڕۆژی شەممە ١٧ی فێوریەی ٢٠٢٤ی زایینی بەرامبەر بە ٢٨ی ڕێبەندانی ١٤٠٢ی هەتاوی، ڕێوڕهسمێکی شکۆدار بە بۆنەی ٢٦ی ڕێبەندان، ڕۆژی کۆمەڵە، بە بەشداری کۆمەڵێک لە حیزب و لایەنە سیاسییەکان، لایهنگران و دۆستان و ئهندامانی كۆمهڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له وڵاتی فهنلاند بهڕێوه چوو.
بهپێی ڕاپۆرتی گهیشتوو، حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، پارتی ژیانی ئازادی کوردستان “پژاک”، کۆمەڵەی یەکسانی کوردستان، یەکیەتی نیشتمانی کوردستان، پارتی دیموکراتی کوردستان و ناوەندی دیموکراتیکی گەلان (نەجەدەکە) لهو مهراسمهدا بهشدار بوون. ڕێوڕەسمەکە، پاش بەخێرهاتن و ڕاگەیاندنی ڕیزی بەرنامەکان بە زمانی کوردی و فارسی لەلایەن هاوڕێیان “کوێستان کیانی” و “سۆران کەریمیان”، بە سروودی ئەنترناسیۆناڵ سروودی هاوپشتی جیهانی چینی کرێکار دەستی پێکرد. پاشان بۆ ڕێزگرتن لە یادی گیانبەختکردووانی ناو ڕیزەکانی کۆمەڵە و حیزبی کۆمۆنیستی ئێران، دەقیقەیەک بێدەنگی ڕاگەیەندرا، بێدەنگییەکە بە سرودێکی شۆڕشگێڕانە لەلایەن هاوڕێ “کەمال کەریمیان” شکێندرا. پاشان پەیامی ڕۆژی کۆمەڵە لەلایەن هاوڕێ “خەبات بێساران” پێشکەش کرا. دوای پەیامی کۆمیتەی ناوەندی، بەڕێوەبەرانی ڕێوڕەسمەکە سپاس و پێزانینی خۆیان ئاراستەی ئەو کەس و لایەنانە کرد کە پەیام و چەپکە گوڵی پیرۆزباییان پێشکەش بە مەراسمەکە کردبوو، بەرنامەکە بە خوێندەوەی شیعرێک لە لایان بەرێز کاک “سوران زەکی” و هەروەها سروودی شۆرشگێرانە لەلایهن هاورێ کەمال و شورش کریمیان درێژە درا. پاش ناوبڕێکی کورت، بەشی دووەمی ڕێوڕەسمەکە بە شادی و خۆشی و هەڵپەڕکێ بەشداربووان کۆتایی پێھات.