مانگرتن له‌ خواردنی “مێهران به‌هرامیان” له‌ زیندانی ده‌ستگردی ئیسفه‌هان

ماڵپه‌ڕی په‌یام

“مێهران به‌هرامیان” به‌ندكراوی سیاسی مه‌حكووم به‌ ئێعدامی ڕاگیراو له‌ زیندانی ده‌ستگردی ئیسفه‌هان، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ ڕه‌دكردنی داخوازییه‌كه‌ی بۆ پێداچوونه‌وه‌ به‌ حوكمی زاڵمانه‌ی ئێعدام، لێوه‌كانی دوورییه‌وه‌ و مانی له‌ خواردن گرت.

“مێهران و فازڵ به‌هرامیان” له‌ ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی شۆڕشی ژینا له‌ شاری سمیرۆمی سه‌ر به‌ پارێزگای ئیسفه‌هان بوون كه‌ ماوه‌یه‌ك له‌وه‌به‌ر له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه‌ له‌ په‌روه‌نده‌یه‌كی ساخته دا به‌ ئێعدام مه‌حكووم كران. هه‌ر چه‌ند ئه‌و دوو به‌ندكراوه‌ به‌رده‌وام تۆمه‌تی كوشتنی ئه‌ندامێكی سپای پاسدارانیان ڕه‌د كردووه‌ به‌ڵام حكوومه‌تی په‌ت و سێداره‌ ده‌یه‌وێت بۆ سه‌پاندنی كه‌ش و هه‌وای تۆقێنه‌ر به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگادا، دوو لاوی بێ تاوان له‌سێداره‌ بدات. “مێهران به‌هرامیان” پاش ئه‌وه‌ی داواكارییه‌كه‌ی بۆ پێداچوونه‌وه‌ به‌ حوكمه‌كه‌ی ڕه‌د كرایه‌وه‌، له‌ ڕۆژی ٣٠ ڕێبه‌ندانه‌وه‌ لێوه‌كانی دووریوه‌ و مانی له‌ خواردن گرتووه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net