دۆخی خراپی بێهداشتی به‌ندی ٨ی زیندانی ئێڤین

ماڵپه‌ڕی په‌یام

به‌پێی ڕاپۆرتی ناونده‌كانی مافی مرۆڤ، دۆخی بێهداشتی به‌ندی ٨ی زیندانی ئێڤین زۆر خراپه‌ و ئاماری به‌ندكراوان چووه‌ته‌ سه‌ره‌وه‌ به‌ جۆرێك كه‌ نه‌خۆشی پیستی و ئه‌سپێ له‌ نێو به‌ندكراوان دا بڵاو بووه‌ته‌وه‌.

به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته‌، ١٧٠ به‌ندكراو ته‌نیا له‌ به‌ندی ٨ دا ڕاگیراون كه‌ دوو هێنده‌ی زه‌رفیه‌تی ئه‌و به‌نده‌یه‌. هه‌روه‌ها به‌هۆی نه‌بوونی ئیمكاناتی بێهداشتی و بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی زیندان به‌ دۆخی ته‌ندرووستی به‌ندكراوان، ئه‌سپێ له‌ نێو به‌ندكراواندا بڵاو بووه‌ته‌وه‌ و چه‌ندین به‌ندكراوه‌ تووشی نه‌خۆشی پێستی بوون. ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ سه‌باره‌ت به‌ سازبوونی مه‌ترسی له‌سه‌ر گیانی به‌ندكراوانی به‌ندی ٨ی زیندانی ئێڤین هۆشداریان داوه‌ته‌ ده‌زگای قه‌زایی و داوای دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی بۆ زیندانیان ده‌كه‌ن.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net