ڕۆژی شه‌ممه ٥ی ڕه‌شه‌مه، ژنانی خه‌ڵكی وڵاتی پۆرتۆریكۆ له شاری “سان خۆزه” شه‌قامه‌كانیان داگیرد كرد و له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه به ٨ی مارس، ڕۆژی جهانی ژنان، خوازیاری ڕاگرتنی توندووتیژی دژبه ژنان بوون.
چالاكانی ژن له پۆرتۆریكۆ به مه‌به‌ستی به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ ژن كوژی و كۆتایی هێنان به توندووتیژی دژ به ژنان، كه‌مپه‌ینێكیان له ژێر ناوی “ئێمه ژیانمان ده‌وێت” ده‌ست پێكردووه و به بڵاوكردنی تراكت زانیاری به خه‌ڵك ئه‌ده‌ن. هه‌روه‌ها به‌شێك له چالاكوانان له نێو كۆڵان و شه‌قامه‌كانی شاردا له‌گه‌ڵ كچان و ژنان وتوووێژ ده‌كه‌ن. له سه‌ره‌تای ساڵی ٢٠٢٤ی زاینیه‌وه تا به ئه‌مڕۆ ١٣ ژن له‌لایه‌ن پیاوانه‌وه كوژراون و ئه‌م كهمپهینهش له ڕۆژی هه‌ینی ٢٣ی فێوریه‌وه ده‌ستی پێكردووه و تا ٨ی مارس درێژه ئه‌كێشێت.