چالاكی ته‌بلیغی لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه‌ و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له‌ مه‌ریوان

ماڵپه‌ڕی په‌یام

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٦ی ڕه‌شه‌مه‌، كۆمه‌ڵێك له‌ لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه‌ و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له‌ شارۆچكه‌ی كانی دیناری مه‌ریوان، دژبه‌ شانۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی كۆماری ئیسلامی چالاكییان ئه‌نجام دا.

به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته‌، لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه‌ و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران به‌ بڵاوكردنی تراكت داوایان له‌ خه‌ڵكی كوردستان كردووه‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌ر دوو مه‌جلسی شۆرای ئیسلامی و خوبره‌گانی ڕێبه‌ری بایكۆت بكه‌ن. چالاكوانان هه‌روه‌ها دروشمی “ده‌نگدان، خه‌یانه‌ته‌ به‌ خوێنی قوربانیانی شۆڕشه‌كانی ژینا، خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨، فڕۆكه‌ی ئۆكراینی و هه‌موو گیانبه‌ختكردوونی ٤٥ ساڵی ڕابردوو”یان به‌رز كرده‌وه‌ و دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ ڕژیمی كۆنه‌په‌ره‌ستی ئیسلامی نیشان دا.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net