ڕۆژی هه‌ینی ١٤ی خه‌رمانان، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری سنه به ناسناوی “چیاكۆ ڕه‌زایی”، له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
پەیام
-
-
ڕۆژی ڕابردوو، ته‌رمی شه‌هید ڕێبین گۆرانی، گیانبه‌ختكردووی ژینگه‌ی كورستان به به‌شداری به‌رینی خه‌ڵك و چالاكانی مه‌ده‌نی له شاری سنه، بۆ شاری مه‌ریوان به‌ڕێ كرا.
-
له ڕۆژانی ڕابردوودا دوو برای خه‌ڵكی شارستانی میرجاوه‌سه‌ر بەپارێزگای سیستان و به‌لوچستان به ته‌مه‌نی ١٥ و ١٦ ساڵ، به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینگیانیان له ده‌ستدا.
-
ڕۆژی هه‌ینی ١٤ی خه‌رمانان، كرێكارانی شیركه‌وتی نه‌وتی فه‌لات قاڕه‌ی شاغڵ له ناوچه عه‌مه‌لیاتییه‌كانی سیری، دژ به وه‌دینه‌هاتنی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه و ده‌ستیان له كار كێشاوه.
-
هەواڵی کوردستان
به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوه‌ڕه‌سمێك به مه‌به‌ستی ڕێزگرتن له یادی شه‌هیدانی ژینگه‌پارێزی ئاویه‌ر له شاری ئیلام
ڕۆژیه ه‌ینی١٤ی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له چالاكانانی مه‌ده‌نی و ژینگه‌پارێزانی پارێزگای ئیلام، له چله‌ی گیانبه‌ختكردنی ژینگه‌پارێزانی كوردستان له چیای ئاویه‌ر، به مه‌به‌ستی ڕێزگرتن له یادی ئه‌و ئازیزانه ڕێوه ڕه‌سمێكیان به‌ڕێوه برد.
-
ڕۆژی ڕابردوو، كارگه‌ی فومی پاوه له شارۆچكه‌ی پیشه‌سازی ئه‌و شاره به هۆی سه‌نگه‌ڵای كاره‌با ئاگری گرت و زیانێكی زۆری به‌ر كه‌وت.
-
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٣ی خه‌رمانان، یه‌كه‌مین فستیڤاڵی هۆره له شاری كرماشان به ده‌ستپێشخه‌ری “گروپی ئهدهبیكوردی” به‌ڕێوه چوو.
-
ڕۆژی ڕابردوو، خه‌ڵكی گوندی گیزمل سه‌ر به شای دیوانده‌ره، دژ به نه‌بوونی خزمه‌تگوزارییه پێویسته‌كان بۆ خوێندنی منداڵه‌كانیان، ده‌رگای قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی ئه‌و گونده‌یان داخست.
-
“هوشیار شه‌عبانی” چالاكی مه‌ده‌نی و به‌ندكراوی سیاسی پێشوو و “ئومید ئه‌حمه‌دپوور” ههوڵاتی خه‌ڵكی شاری بانه، سه‌رەڕای تێپه‌ڕبوونی زیاتر له دوو حه‌فته ده‌ستبه‌سه‌ر كرانیان، هێشتا چاره‌نووسیان دیار نییه.
-
“ڕێبین گۆرانی” ژینگه‌پارێز و خه‌ڵكی شاری مه‌ریوان، كه له كاتی كوژاندنه‌وه‌ی ئاگری به ئه‌نقه‌ستی دارستانه‌كانی هه‌نجیرانی مه‌ریوان بریندار ببوو، به هۆی سه‌ختی برینه‌كانی گیانی به‌ختكرد.