ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٢ی خه‌رمانان، شاره‌داری شاری تاران به هاوكاری له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم، به بێ به‌لگه و حوكمی قه‌زایی دادگا، كه‌مپێكی ته‌ركی مادده هۆشبه‌ره‌كانی له‌و شاره ڕووخاند.
پەیام
-
-
ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٢ی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له موعه‌لیمان و خانه‌نشینكراوان به مه‌به‌ستی پشتیوانی له “مه‌سعود فه‌رهیخته” موعه‌لیمی مه‌حكوم به زیندان، له به‌رده‌م دادگای ڕژیم له شاری كه‌ره‌ج كۆبوونه‌وه.
-
به پێی ڕاپۆرته‌كان به هۆی په‌رداخت نه‌كردنی بیمه‌ی كرێكارانی فرۆشگای ڕیفاه له لایه‌ن به‌رپرسانی ئه‌و فرۆشگایەوه، كرێكاران بیمه‌كانیان لێ بڕاوه.
-
هەواڵی ئێران
كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی موعه‌لیمانی خانه‌نشینكراو له به‌رده‌م وه‌زاره‌تی ئاموزش و په‌روه‌رش له تاران
ڕۆژی سێشه‌ممه ١١ی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له موعه‌لیمانی خانه‌نشینكراو دژ به وه‌دینه‌هاتنی داخوازییه‌كانیان له به‌رده‌م وه‌زاره‌تی ئاموزش و په‌روه‌رش كۆبوونه‌وه.
-
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، ٥٨ هاووڵاتی خه‌ڵكی شاره‌كانی مه‌هاباد، بۆكان، پیرانشار و شنۆ، له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه هه‌ر یه‌ك سێ مانگ زیندانی ته‌عزیری به سه‌ریاندا سه‌پێندرا.
-
له ڕۆژانی ڕابردوودا، ٩ به‌ندكراو له زیندانه‌كانی سنه، ئه‌لیگوده‌رز، قزڵحه‌ساری كه‌ره‌ج، زه‌نجان و بوئین زرهرا، به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” و “په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر”، ئێعدام كران.
-
ڕۆژی ڕابردوو، خه‌ڵكی پارێزگای لۆڕستان دژ به بێڕێزی سدا و سیمای ڕژیم به نه‌ته‌وه جیاوازه‌كان له ئێران، له به‌رده‌م ئیداره‌ی گشتی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی ئه‌و پارێزگای كۆبوونه‌وه.
-
كرێكارانی شیركه‌تی ئالۆمینیۆمی ئه‌راك بۆ ٣٥مین ڕۆژی به‌رده‌وام، دژ به ناكارامه‌یی به‌رپرسان و وه‌دینه‌هاتنی داخوازییه‌كانیان ده‌ستیان له كار كێشایەوە و مانیان گرت.
-
ڕۆژی دووشه‌ممه ١١ی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له خوێندكارانی دانیشتووی خوابگای زانكۆی تاران، دژ به بڕیاری نوێی زانكۆ بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ی خوێندكاران له خوابگاكان كۆبوونه‌وه.
-
ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٢ی خه‌رمانان، كرێكارانی شیركه‌تی نه‌وتی فه‌لات قاڕه له ناوچه‌ی عه‌مه‌لیاتی خارك، دژ به وه‌دینه‌هاتنی داخوازییه‌كانیان و هه‌روه‌ها خراپی دۆخی ژیانیان كۆبوونه‌وه.