ئاژانسی “هەرانا” ڕایگەیاندووە کە لە پێنجەمین ڕۆژی هێرشەکاندا (١٣ی ڕەشەمە)، لانیکەم ٥٧ کەسی مەدەنی بوونەتە قوربانی. بەپێی ئامارەکان ٣١ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٢٥ کەسیش برینداربوون.
پەیام
-
-
ڕاپۆرتە مەیدانییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە دوو قوتابخانەی کچان لە ناوچەی “فەلکەی دووەمی هێزی هەوایی” لە ڕۆژهەڵاتی تاران، کراونەتە بنکەی هێزەکانی سوپا و بەسیج.
-
لەدرێژەی شەپۆلی بەرفراوانی هێرشە ئاسمانییەکاندا، بەرەبەیانی پێنجشەممە ١٤ی ڕەشەمە، ڕاپۆرتەکان باس لە بەردەوامی هێرشەکان بۆ سەر چەند خاڵێک لە تاران و پارێزگای ئەلبۆرز دەکەن.
-
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ماڵپەڕی “نێتبلاکس” کە بارودۆخی ئینتەرنێت لە جیهاندا چاودێری دەکات، ڕایگەیاندووە کە پاش هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ناوەندەکانی کۆماری ئیسلامی، ئێران بۆ ماوەی ١٠٠ کاتژمێرە ئینترنێتی بە …
-
ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە وەزارەتی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی لە ڕێگەی ڕایگەیاندنێکەوە باسی لەوە کردووە کە چەند کەس دەستبەسەرکراون کە بە وتەی ئەم وەزارەتە پلانی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنییان هەبووە.
-
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕەحمان موقەدەم سەرۆکی بەشی ئۆپەراسیۆنی تایبەتی سپای پاسداران، لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانییەکان بۆ سەر ناوەندە سەربازییەکانی کۆماری ئیسلامی کوژراوە.
-
بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، چوار کەس لە بەرپرس و پلەدارەکانی سیستەمی بەرگری ئاسمانی لە ئەنجامی هێرشێکی مووشەکی کوژراون.
-
بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، هەندێک لە قوتابخانەکانی شاری مەشهەد داخراون و بۆ جێگیرکردنی هێزی سەربازی و کەلوپەلەکانیان بەکاردەهێنرێن.
-
بەپێی ڕاپۆرتەکان، دەزگای ئاسایشی دەوڵەتی قەتەر ڕایگەیاندووە کە هێزە ئەمنییەکان توانیویانە پیلانێکی تێکدەرانە پووچەڵ بکەنەوە و ژمارەیەک کەس کە پەیوەندییان بە سپای پاسدارانەوە هەبووە دەستبەسەر بکەن.
-
هەواڵهەواڵی ئێران
درێژەی هێرشە ئاسمانییەکان بۆ سەر ناوەندە سەربازییەکانی کۆماری ئیسلامی لە چەند شاری ئێران
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکان، هێرشە هاوبەشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ناوەند و پێگە سەربازییەکانی کۆماری ئیسلامی لە چەند شاری ئێران هێشتا بەردەوامە و زیانێکی بەرچاو بە ژێرخانەکانی ڕژیم گەیشتووە.