کوژرانی چەندین فەرماندە و بەرپرسێکی باڵای حەماس لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەزە

ئەرتەشی ئیسرائیل لە ڕاگەیاندنێکدا کوژرانی چەند بەرپرس و فەرماندەیەکی باڵای بزووتنەوەی تیرۆریستی حەماسی لە ئاکامی زنجیرەیەک هێرشی ئاسمانی بۆ سەر ناوچە جیاوازەکانی کەرتی غەزە پشتڕاست کردەوە.

سوپای ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە باشووری غەزە، ڕەشاد ئەلکاعی یەکێک لە بەرپرسانی بەشی بەرهەمهێنانی چەک و تەقەمەنیی حەماسیان کردووەتە ئامانج و کوشتوویانە. ناوبراو ڕۆڵێکی سەرەکیی هەبووە لە دابینکردنی کەرەستەی سەربازی بۆ باڵی چەکداریی ئەم گرووپە و هەروەها لە هێرشێکی دیکەی ئاسمانیدا لە باکووری غەزە، عەبدوڵڵا بەهائەدین ڕزق ئەلسووتی، نیشانەشکێنی باڵی سەربازیی حەماس کوژراوە. هاوکات سەرچاوە فەلەستینییەکان بڵاویان کردووەتەوە کە لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانیی ئەرتەشی ئیسرائیل بۆ سەر ئۆتۆمبێلێک لە ناوەڕاستی شاری غەزە، محەممەد ئەلفەییوومی، یاریدەدەری وتەبێژی حەماس کوژراوە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net