ڕۆژی ڕابردوو، خانەنشینکراوانی تەئمینی ئیجتماعی لە شاری کرماشان بە مەبەستی پشتیوانی لە چوار خانەنشینی بانگهێشت کراو لە شاری گیلان بەیاننامەیەکیان بڵاو کردەوە و خوازیاری کۆتایی هاتنی سەرکوتی خانەنشینکراوان بوون.
پەیام
-
هەواڵی کوردستان
-
“کامران دۆپلۆرە” چالاکی مەدەنی و ژینگەپارێزی خەڵکی شاری مەریوان، لە ڤیدیۆیەکدا دژ بە دووبارە بوونەوەی ئاگر گرتنی دارستانەکان لە کوردستان ناڕەزایەتی دەربڕی.
-
ڕۆژی شەممە ١ی خەمانانی ١٤٠٤، ٥ هاووڵاتی خەڵکی شارەکانی ڕەوانسەر و جوانڕۆ، بە هۆی ڕوودانی ڕووداوی هاتوچۆ لە ناوچەی سەراب یاوەری کرماشان گیانیان لە دەستدا.
-
لە ڕۆژانی ڕابردوودا، سێ بەندکراوی سیاسی کە حوکمی سێدارە یان بەندکرانی درێژ خایەن بەسەریاندا سەپێندراوە، بۆ بەندی گشتی زیندانی ورمێ ڕاگوێزراون.
-
لە بەردەوامی گوشاری ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر چالاکنی مەدەنی و خوێندکاراندا، دوو هاووڵاتی لە شارەکانی مەهاباد و ورمێ، بە ناڕەوا حوکمی زیندانیان بە سەردا سەپیندراوە.
-
ڕۆژی شەممە ١ی خەرمانان، سەرۆک عەشیرەکانی ناوچەی تەبقا لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک، پشتیوانی خۆیان لە هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک ڕاگەیاند.
-
بە پێی ڕاپۆرتەکان، ژینگەی باکووری کردستان لە ساڵانی ڕابردوودا بە هۆی ساز کردنی بەندئاو، ئاگردانی دارستانەکان، کۆڵاندنی کانگە و هەروەها بڕینەوەی داری دارستانەکان، زیانێکی زۆری بەر کەوتووە.
-
بە پێی هەواڵەکان، بەندکراوانی ژن لە زیندانی قەرچەک بە ئەنقەست لە لایەن بەرپرسانی ئەو زیندانەوە ئەشکەنجە و ئازاری جەستەیی و دەروونی ئەدرێن و ئەمەش بووە بە هۆی خراپی دۆخی تەندروستی …
-
بە پێی هەواڵی گەیشتوو، ٣٠ کارمەندی بەندئاو و وزەخانەی کاروون لە پارێزگای خوزستان، بە بیانووی کێشەی ئابووری لە سەر کار دەرکران.
-
“ئیبراهیم پارسا” پارێزەری دادگوستەری و دانیشتووی “باغی مەلەک” سەر بە شاری ئەهواز، پاش چەند ڕۆژ دەستبەسەر کران و لێپرسینەوە، ڕەوانەی زیندانی شەیبانی ئەهواز کرا.