بەپێی هەواڵی گەیشتوو، زیاتر لە ١٥ کەشتی جەنگی ئەرتەشی ئەمریکا ئەرکدار کراون کە لە ئاوەکانی کەنداوی فارس و عومان، گەمارۆی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بدەن.
پەیام
-
-
بەپێی دوایین هەواڵەکان، ئەگەری هەیە دانوستانەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لەگەڵ ئەمریکا لە ەەفتەی داهاتوو دەستپێبکاتەوە.
-
لە ڕۆژانی ڕابردوودا، نوێنەری ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لە کۆبوونەوەی نەتەوە یەکگرتووەکاندا داوای لە وڵاتانی ناوچەکە کرد کە قەرەبووی زیانەکانی کۆماری ئیسلامی لە ماوەی شەڕەکەدا بکەنەوە.
-
هەواڵی ئێران
بەرزبوونەوەی ڕێژەی قەیرانی ئابووری لە ئێران بە هۆی بەردەوامی پچڕانی هێڵی ئینتەرنێتی نێودەوڵەتی
لە ڕۆژانی ڕابردوو و هاوکات لەگەڵ پچڕانی بەردەوامی هێڵی ئینتەرنێتی نێودەوڵەتی لە ئێران، ڕێژەی قەیرانی ئابووری لە ئێران بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزتر بووەتەوە.
-
بەپێی ڕاپۆرتەکان، “محەممەد نیکبەخت” چالاکوانی سیاسی و هاووڵاتی خەڵکی گوڵپایەگانی ئیسفەهان، سەرەڕای تێپەڕبوونی یەک مانگ لە دەستبەسەرکرانی، هێشتا چارەنووسی دیار نییە.
-
بەپێی دوایین ڕاپۆرتەکان، چەندین کارمەندی دامەزراوە دەوڵەتییەکان لە پارێزگای لوڕستان، لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتووخانەکانی ناوەندە ئەمنیەکان کراون.
-
هەواڵی ئێران
سەپاندنی حوکمی سێدارە بە سەر چوار هاووڵاتی دەستبەسەرکراو لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانباری ١٤٠٤
بەپێی دوایین هەواڵەکان، چوار هاووڵاتی دەستبەسەرکراوی ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانباری ١٤٠٤ی هەتاوی، لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیمەوە بە تۆمەتی ناڕەوا حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپێندراوە.
-
بە شکستی دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و کۆماری ئیسلامی لە ئیسلامئاباد و ڕاگەیاندنی دەسپێکردنی گەمارۆی دەریایی بەندەرەکانی ئێران لەلایەن ئەمریکاوە، قەیرانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست چووە قۆناغێکی نوێ و مەترسیدارەوە. ئەگەر نەتوانرێت یان …
-
ڕاوێژکارێکی باڵای سەرۆکوەزیرانی ئیمارات ئێرانی بە “دەستدرێژیی بە ئەنقەست” و “فریودانی دیپلۆماسی لە دراوسێکانی” تۆمەتبار کرد و داوای لە ڕژێمی وڵاتەکەی کرد قەرەبوو بکاتەوە.
-
ئەمڕۆ دووشەممە 14ی نیسان، بەهۆی کردنەوەی بازاڕە داراییەکانی ئاسیا، نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە و گەیشتە نزیکەی 105 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک.