لە ڕۆژانی ڕابردوودا، حوکمی زیندانی هەتاهەتایی چوار بەندکراوی سیاسیی عەرەبی ئەهوازی، پاش نزیکەی ٢١ ساڵ لە زیندان، بۆ ٢٥ ساڵ و یەک مانگ کەمکراوەتەوە.
پەیام
-
-
بەپێی هەواڵی گەیشتوو، دوو ئەندامی هێزەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە ناوچەکانی مەریوان و پاوە کوژراون.
-
هەواڵی کوردستان
ئازادی دوو بەندکراوی ژن لە زیندانەکانی ڕژیم بە مەرجی درێژەدان بە حوکمەکانیان بە پێبەندی ئێلێکترۆنی
بەپێی ڕاپۆرتەکان، دوو چالاکی ژنان بە ناوەکانی گوڵالە وەتەندوست و سوهێلا موتاعی، کە پێشتر بە مەبەستی جێبەجێکردنی حوکمەکانیان ڕەوانەی زیندانی سنە کرابوون، بە مەرجی درێژەدان بە ماوەی سزاکانیان لە دەرەوەی …
-
بەپێی دوایین زانیارییەکان، کەژاڵ ڕەحمانی، یەکێک لە ئەندامانی بنەماڵە دادخوازەکانی کوردستان، پاش ١٨ ڕۆژ مانگرتنی لە خواردن، پاش چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی و داواکاریی ئەوان، مانگرتنەکەی کۆتایی پێهێنا.
-
لە ڕۆژی جیهانیی خەبات لەدژی ماددە هۆشبەرەکان و بازرگانیکردنی نایاسایی بەو ماددەیەوە، جیهان جارێکی دیکە تەرکیز دەخاتە سەر یەکێک لە وێرانکەرترین قەیرانە تەندروستی و کۆمەڵایەتییەکان.
-
ڕۆژی ڕابردوو، کرێکارانی شاغڵ لە شیرکەتی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبیل لە شاری تەورێز، دژ بە وەدینەهاتنی بەڵێنەکانی بەرپرسان دەستیان لە کار کێشا و مانیان گرت.
-
ڕۆژی سێشەممە 2ی پووشپەڕی 1405ی هەتاوی، کرێکارانی شاغڵ لە شیرکەتی سەرجین بافتی زەنجان، لە سێهەمین ڕۆژی بەردەوامدا کۆبوونەوە.
-
لە ڕۆژانی ڕابردوودا، ژمارەیەک لە کرێکارانی شاغڵ لە شیرکەتی ڕێگەی ئاسنی “سەیر و حەرەکەت”ی زاهدان، بەبێ هیچ ڕوونکردنەویەک لە سەر کارەکانیان دەرکراون.
-
ڕۆژی ڕابردوو، کرێکارانی شارەداری چابەها دژ بە بایەخ نەدانی بەرپرسان بە دۆخی ژیانیان، ناڕەزایەتییان دەربڕی.
-
بەپێی ڕاپۆرتەکان، کارمەندانی شاغڵ لە ناوەندی تەندروستی شارستانی شاباد، دژ بە خراپی دۆخی ژیان و مەعیشەتیان، ناڕەزایەتییان دەربڕی.