ڕۆژی ڕابردوو، پێرسۆنێلی هەوانیروزی کرماشان دژ بە وەدینەهاتنی بەڵێنەکانی بەرپرسان و وڵام نەدانەوەی داخوازییەکانیان کۆبوونەوە.
پەیام
-
-
بەپێی هەواڵی گەیشتوو، کرێکارانی لە سەر کار دەرکراوی پاڵاوگەی گازی ئیلام، دژ بە وەدینەهاتنی داخوازییەکانیان ناڕەزایەتییان دەربڕی.
-
بەپێی دوایین زانیارییەکان، سێ هاووڵاتی و ئەندامی یەک بنەماڵەی خەڵکی شاری کامیاران، پاش چەندین ڕۆژ دەستبەسەرکران، بە دانانی بارمتەی قورس بە شێوەیەکی کاتی ئازاد کران.
-
ڕۆژی ڕابردوو، خانەنشینکراوانی موخابرات لە چەندین شاری ئێران و کوردستان، دژ بە خراپی دۆخی ژیان و مەعیشەتیان کۆبوونەوە.
-
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، سێ چالاکی مەدەنی و ژینگەپارێزی خەڵکی شارستانی ڕەوانسەر، لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەرکراون.
-
سی و یەکی پووشپەڕ، ساڵیادی یەکێک لە درەوشاوەترین ساتەکانی خۆڕاگریی مەدەنی و چینایەتییە لە مێژووی هاوچەرخی کوردستاندا، ڕۆژێکی کە خەڵکی شاری ماریوان، لە بەرامبەر هەڕەشەی شەڕێکی چاوەڕوان نەکراو و …
-
ڕۆژی ڕابردوو، کارمەندانی شاغڵ لە زانکۆی زانستە پزشکییەکانی چابەهار، دژ بە پێنەدانی حەقدەستە دواخراوەکانیان، ناڕەزایەتییان دەربڕی.
-
ڕۆژی ڕابردوو، خانەنشینکراوانی تەئمینی ئیجتماعی لە شارەکانی شوش، ئەهواز، ڕەشت و چەندین شاری دیکە، دژ بە خراپی دۆخی ژیان و مەعیشەتیان کۆبوونەوە.
-
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٩ی پووشپەڕی ١٤٠٥ی هەتاوی، هاوکات لەگەڵ بەردەوامی مانگرتن لە خواردنی بەندکراوانی زیندانی قزڵحەساری کەرەج، بنەمالەی زیندانیان لە بەردەم دەرگای چوونە ژوورەوەی ئەو زیندانە کۆبوونەوە.
-
بەپێی دوایین زانیارییەکان، بەیانی یەکشەممە 28ی پووشپەڕی 1405ی هەتاوی، دوو هاووڵاتی دیکەی دەستبەسەرکراو لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانبار، لە لایەن دەزگای جەنایەتکاری کۆماری ئیسلامییەوە لەسێدارە دراون.