ڕۆژی چوارشەممە٣١پووشپەڕی ١٤٠٥ی هەتاوی، حوکمی سێدارەی “مەهدی خانکی” یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی رەوتی ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانباری ساڵی ڕابردوو لە زیندانی قزلحساری کەرەج جێبەجێ کرا.
پەیام
-
-
“سەفا رەحمانی” هاووڵاتی خەلکی ناوچەی “گووگ تەپە” سەر بە پارێزگای مەهاباد، بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی لە زیندانی مەهاباد ئازاد کرا.
-
ڕۆژی ڕابردوو، کرێکارانی لە سەر کار دەرکراوی شیرکەتی پویا نەخی ئیلام، دژ بە ناڕوونی دۆخی پیشەییان ناڕەزایەتییان دەربڕی.
-
ڕۆژی سێشەممە 30ی پووشپەڕی 1405ی هەتاوی، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری بۆکان، لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەرکراوە.
-
رۆژی سێشەممە٣٠ی پووشپەڕ، ئەبووبەکر هووشەنگی یەکێک لە بریندارانی دوایین هێرشەکانی کۆماری ئیسلامی بۆسەر حیزبی کۆمەلەی شۆرشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئیران گیانی بەختکرد.
-
رۆژی ڕابردوو، هێزە دەریاییەکانی حەوسییەکانی یەمەن رێرەوی کەشتییە بازەرگانییەکانی عەرەبستانیان گۆرا.
-
بەپێی ڕاپۆرتەکان، باڵیۆزخانەی هند لە تاران هاوکات لەگەڵ توندبوونەوەی بارودۆخی ئەمنی، داوای لە هاووڵاتیانی خۆی کردووە سەفەریان بۆ ئێران دوا بخەن.
-
ڕۆژی دووشەممە 29ی پووشپەڕی 1405ی هەتاوی، مامۆستایانی لە سەر کار دەرکراوی فەرهەنگیان، دژ بە نایاسایی بوونی دەرکردنیان لە سەر کارەکانیان، لە بەردەم بینای ناوەندی ئاموزش و پەروەرش لە تاران کۆبوونەوە.
-
هێزەکانی سوپای پاسدارانی ئێران لە هەوارگەی ”دۆڵەلێنێ”ی چیاکانی قەندیل تەقەیان لە شوانکاران و مەڕوماڵاتی هاووڵاتییان کرد، کە لە ئەنجامدا شوانێكی تەمەن ٦٩ ساڵ بە ناوی ”وسوو حەسەن محەممەد” بریندار و …
-
بەپێی ڕاپۆرتەکان، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری کرماشان، سەرەڕال تێپەڕبوونی زیاتر لە چەندژین ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی، هێشتا چارەنووسی دیار نییە.