پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

داواکاریی کۆریای باشوور بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان یئەمریکا و کۆریای باکوور

ڕۆژی ڕابردوو، حکوومەتی کۆریای باشوور بە مەرجێک پرسی چەکی ئەتۆمی لە دەقی گفتوگۆکاندا بێت، پاڵپشتیی خۆی بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و کۆریای باکوور ڕاگەیاند.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، “وی سۆنگ لاک“، ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی کۆریای باشوور، ڕایگەیاندووە کە سیئۆل پشتیوانی لە هەوڵەکانی دۆناڵد ترامپ بۆ دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکان لەگەڵ پیۆنگیانگ دەکات. ناوبراو ئاماژەی بەوە کردووە کە هەر جۆرە دانوستانێکی نوێ لە نێوان واشنگتۆن و کۆریای باکوور، دەبێت بەرهەمی هەبێت و بەرەوپێشچوونی ڕاستەقینە لە پرسی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئەو وڵاتەدا دروست بکات. هەروەها جەختی لە سەر ئەوە کردووەتەوە کە پێویستە ئەم هەنگاوانە هاوتەریب بن لەگەڵ هەوڵەکان بۆ ئاشتییەکی هەمیشەیی لە کۆریادا.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *