ڕۆژی شه‌ممه ٢٢ی به‌فرانبار، هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی شاری سنه چالاكێكی ژینگه‌یی ئه‌و شاره‌یان به ناوی ژیان میری ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواسته‌وه.
مالپەری پەیام
-
-
ڕۆژی شەممە ٢٢ی بەفرانباری ١٤٠٣، به‌ندكراوێكی خه‌ڵكی بۆكان بە ناوی “ڕەحمان ڕەزمان” بەهۆی جەڵتەی مێشك له زیندانی ئه‌و شاره گیانی لەدەست دا.
-
هەواڵی جیهان
كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌ندامانی ده‌م پارتی له‌به‌رده‌م باڵوێزخانه‌ی كۆماری ئیسلامی له ستانبوول
شۆرای ژنانی حیزبی دیمۆكراسی و به‌رابه‌ری گه‌لان(ده‌م پارتی)، ڕۆژی شه‌ممه ٢٢ی به‌فرانبار، له‌به‌رده‌م باڵوێزخانه‌ی كۆماری ئیسلامی له ستانبوولی توركیا كۆبوونه‌وه و سه‌پاندنی سزای ئێعدام‌یان به‌سه‌ر په‌خشان عه‌زیزی به توندی شه‌رمه‌زار …
-
ڕۆژی شه‌ممه ٢٢ی به‌فرانبار، ٧٠٠ كرێكاری شاغڵ له كارخانه‌ی چێو و كاغه‌زی ئێران(چووكا)ی تالش، دژ به نه‌دانی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
-
ڕۆژی شه‌ممه ٢٢ی به‌فرانبار، به‌ندكراوان ژن له زیندانی عادل ئابادی شیراز له به‌یاننامه‌یه‌كدا په‌یوه‌ست بوونی خۆیان به كارزاری نا بۆ ئێعدام ڕاگه‌یاند.
-
ڕۆژی شه‌ممه ٢٢ی به‌فرانبار، ئێرانیانی ئازادیخواز له شاره‌كانی له‌نده‌ن، ستۆكهۆڵم، خڕۆنینگن به كۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م نوێنه‌رایه‌تیه‌كانی كۆماری ئیسلامی له وڵاته‌كانی به‌ریتانیا، سوید و هوله‌ند خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره بوون.
-
ئاگاداری و بەیاننامەوتەی ڕۆژ
ڕاگەیاندنی کۆمیتەی ناوەندی کۆمەڵە سەبارەت بە حوکمی نامرۆڤانەی ئێعدام بۆ پەخشان عەزیزی و هەڵسووڕاوانی تری سیاسی
ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی، خولێکی نوێی دەرکردنی حوکمی لەسێدارەدانی بۆ هەڵسووڕاوانی زیندانی، دەست پێکردووە. لە نوێترین نموونەدا حوکمی لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی لەلایەن دادگای باڵاوە پشتڕاستکراوەتەوە و ئێستا ئیتر لەگەڵ تێپەڕبوونی کات، …
-
ئه‌نجومه‌نی دادخوازانی كوردستان، یه‌كێتی ژنانی كوردستان، ژنانی كوردستان دژ به هه‌ڵاواردن و چالاكانی مافی ژن له به‌یاننامه‌یه‌كدا سه‌پاندنی سزای سێداره‌یان به‌سه‌ر په‌خشان عه‌زیزی و وریشه مورادی به توندی شه‌رمه‌زار كرد.
-
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٠ی به‌فرانبار، هاووڵاتیه‌كی خه‌ڵكی دیوانده‌ره به ناوی بێهزاد براخاسی ته‌مه‌ن ٣٨ ساڵ، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
-
ڕۆژی شه‌ممه ٢٢ی به‌فرانبار، سێ كرێكار له شاره‌كانی گێڵانغه‌ربی سه‌ر به پارێزگای كرماشان و كاشان به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار گیانیان له‌ده‌ست دا و كرێكارێك بریندار بوو.