پاشكۆی پێشڕه‌و ژماره ٤٥٥
مالپەری پەیام
-
-
پێشڕه‌و ژماره‌ی ٤٥٥.
-
ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه ٧ی نوامبر به‌رامبەر بە ١٦ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ساڵیادی شۆڕشی كرێكاریی ڕووسیه‌یه. ١٠٧ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له وه‌ها ڕۆژێكدا، له گەرمەی شه‌ڕی یه‌كه‌می جیهانیدا، چینی كرێكار و جه‌ماوه‌ری زه‌حمه‌تكێش له ڕووسیه به ڕێبه‌ری و …
-
ڕۆژی سێشه‌ممه ١٥ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٣، خانه‌نشینكراوانی بشه جیاجیاكانی شاری كرماشان له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌ش دا له‌به‌رده‌م ڕێكخراوی به‌رنامه و بودجه‌ی ئوستان كۆبوونه‌وه.
-
ڕۆژی سێشه‌ممه ١٥ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كرێكارانی په‌یمانكاری شاغڵ له ئیداره‌ی ڕێگه و بانی پارێزگای ئیلام له‌به‌رده‌م ڕێكخراوی بازڕه‌سی ئوستان كۆبوونه‌وه و داویان كرد داخوازییه‌كانیان جێبه‌جێ بكرێت.
-
له ڕۆژانی ڕابردوودا، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی گوندی دشه‌ی سه‌ر به شاری پاوه به ناوی “ماردین شوكری” به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم به سه‌ختی بریندار بوو.
-
كانوونی سنفی موعه‌لیمانی ئێران ڕۆژی سێشه‌ممه ١٥ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، له به‌یاننامه‌یه‌كدا، له سه‌ركار ده‌ركردنی “سومه‌یه ئه‌خته‌رشومار”، ئه‌ندامی كانوونی سنفی موعه‌لیمانی مه‌ریوانی به توندی شه‌رمه‌زار كرد.
-
عه‌لی ڕۆحی ناسراو به “پشكۆ”، ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ئاواییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیای مه‌ریوان، به مه‌به‌ستی ئه‌شكه‌نجه دان و ناچاركردن به دانپێدانانی زۆره‌ملێ، له گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سپای ئه‌و شاره‌وه بۆ گرتووخانه‌ی ئه‌و …
-
وته‌بێژی ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم ڕۆژی سێشه‌ممه ١٥ی خه‌زه‌ڵوه‌ر به ههوانێرانی حكوومه‌تی وت: ٨ تۆمه‌تباری تیرۆری “موحسن فه‌خری زاده” ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ سێ كه‌سیان حوكمی ئێعدام ده‌رچووه.
-
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، گرووپی شانۆی سه‌ر شه‌قامی “په‌یوه‌ند” له شاری سه‌قز كه له ڕۆژانی ڕابردوودا به‌شداری له فستیواڵی شانۆی كه‌ركووكی كردبوو، پاش سێ ڕۆژ كێبه‌ڕكێ، براوه‌ی زۆربه‌ی خه‌ڵاته‌كانی ئه‌و مێهره‌جانه بوو.