به پێی ڕاپۆرته‌كان، “ئازه‌ر كۆرۆندی” به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی ئێڤین، سه‌ره‌ڕای خراپی دۆخی ته‌ندرووستی له مافی ده‌ستڕاگه‌یشتن بە ده‌رمان بێبه‌ش كراوه.
مالپەری پەیام
-
-
ڕۆژی هه‌ینی ١ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، به‌هۆی ڕێژنه‌ی باران و هاتنی لافاو له ناوچه‌كانی هه‌لیلانی ئیلام و دارابدهڕهی كرماشان، زیانێكی زۆر به كه‌شاوه‌رزان و ئاژه‌ڵداران گه‌یشت.
-
ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٩ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٣، ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سه‌رده‌شت ١١ كه‌س له‌وانه دوو منداڵیان له گوندی دۆڵه‌گه‌رم ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.
-
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٦ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٣، دادگای پێداچوونه‌وه‌ی ئامووزش و په‌روه‌رشی تاران بڕیاری له‌سه‌ركار ده‌ركردنی ڕاوین مه‌تاعی، مامۆستای كیمیای خه‌ڵكی دێولانی ده‌ركرد.
-
له ماوه‌ی یه‌ك ساڵی ڕابردوودا، ٧٢٥ كرێكاری خه‌ڵكی كرماشان به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار تووشی ڕووداو هاتوون كه ٤٣ كه‌سیان گیانیان له‌ده‌ست داوه و ٦٨٢ كارگه‌ر بریندار بوون.
-
ڕۆژی هه‌ینی و شه‌ممه ١ و ٢ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، خه‌ڵكی ئازادیخوازی باكوور و ڕۆژئاوای كوردستان ئاگری نه‌ورۆزیان داگیرساند و سه‌دان هه‌زار كه‌س تێدا به‌شدار بوون.
-
ڕۆژی شه‌ممه ٢ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، دوو هه‌زار دانیشتووی شارۆچكه‌ی ده‌رگه‌هانی قشم له ڕێپێوانێكی ناڕه‌زایه‌تی دا دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ بڕیاری ڕاده‌ستكردنی له‌نگه‌رگه‌ی ئه‌و به‌نده‌ره به كه‌رتی تایبه‌ت نیشان دا.
-
شه‌ریفه محه‌ممه‌دی، به‌ندكراوی سیاسی مه‌حكووم به ئێعدام له زیندانی لاكانی ڕه‌شت له په‌یامێكی نه‌ورۆزی دا جه‌ختی له سه‌ر هیوا و درێژه به خه‌بات دژ به نادادپه‌روه‌ری كردووه.
-
له ڕۆژانی ڕابردوودا، چوار شارومه‌ندی به‌لووچ به ناوه‌كانی كه‌ریم به‌خش ئیراندووست، بیلال ئیراندووست، سه‌یفۆڵڵا ئیسماعیل زهی و عه‌بدۆڵڵا نه‌باتزهی له شاره‌كانی سه‌رباز، زاهدان و ڕاسه‌ك له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
-
لقی ٢ی دادگای ئینقلابی قه‌زوێن، كوبرا تاهرخانی، چالاكی سنفی فه‌رهه‌نگیانی ئه‌و شاره‌ی به سێ ساڵ زیندان و سێ ساڵ قه‌ده‌غه‌ی چوونه‌ده‌ره‌وه له وڵات مه‌حكووم كردووه.