ڕۆژی سێشه‌ممه ١٢ی پووشپه‌ڕ، كرێكارانی به‌شی ئاویاری و زێهكشی شیركه‌تی كاروون له شارستانی شووشته‌ر، له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌دانی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
مالپەری پەیام
-
-
دوانیوه‌ڕۆی سێشه‌ممه ١٢ی پووشپه‌ڕ، ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له ئۆردووگای ئاواره‌كانی شه‌نگال ڕوویدا و به‌وهۆیه‌وه ژنێكی ته‌مه‌ن ٣٧ ساڵ گیانی له‌ده‌ست دا و چه‌ند كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
-
له سه‌ره‌تای ساڵی تازه‌ی هه‌تاویه‌وه تا به ئه‌مڕۆ ١٨ كه‌س له به‌ندئاوه‌كانی كوردستان نووقمی ئاو بوون كه شه‌ش كه‌سیان گیانیان له‌ده‌ست داوه و ١٢ كه‌س ڕزگار كراون.
-
ڕۆژی سێشه‌ممه ١٢ی پووشپه‌ڕ، دارستانه‌كانی ناوچه‌ی داڵاهوو له پارێزگای كرماشان بۆ جارێكی دیكه له‌لایه‌ن دوژمنانی ژینگه‌وه ئاگر درا.
-
دایكی “فه‌ره‌یدوون مه‌حموودی” له گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا له شاری سه‌قز، ڕۆژی سێشه‌ممه ١٢ی پووشپه‌ڕ، له په‌یامێكدا داوای له خه‌ڵكی كوردستان كرد خولی دووهه‌می هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆماری بۆ جاری دووهه‌م بایكۆت بكه‌ن.
-
ئاگاداری و بەیاننامە
ڕاگەیاندنی نوێنەرایەتی کۆمەڵه له دەرەوەی وڵات به بۆنەی ماڵئاوایی لە ژیانی هاوڕێ سیامەک حاتەمی
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ئاگادار بووین کە هاوڕێ سیامەک حاتەمی، پێشمەرگەی دێرینی کۆمەڵە و ئەندامی پێشوویی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران، له ڕۆژی ٣٠ی مانگی ژوئنی ٢٠٢٤دا له وڵاتی سوئێد ماڵئاوایی …
-
ڕۆژی دووشه‌ممه ١١ی پووشپه‌ڕ، كرێكارانی شاغڵ له سه‌نعه‌تی جل و به‌رگی به‌نگلادش له ئاست دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
-
له ڕۆژانی ڕابردوودا، هێزه لیباس شه‌خسیه‌كانی ڕژیم له جاده‌ی نێوان گوندی نگوور بۆ شارستانی نیكشار ئۆتۆمبێلی بنه‌ماڵه‌یه‌كی به‌لووچیان دایه به‌ر ده‌سترێژی گوله و سێ كه‌سیان بریندار كرد.
-
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١١ی پووشپه‌ڕ، پێرسۆنێلی شیركه‌تی شاغڵ له زانكۆی زانیاری پزیشكی ئێرانشار بۆ چه‌نده‌مین جار له ئاست نه‌دانی داخوازییه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
-
به‌یانی سێشه‌ممه ١٢ی پووشپه‌ڕ، كرێكارانی په‌یمانی و پڕۆژه‌یی نه‌وت، گاز و پترۆشیمی ئێران بۆ سێزده‌هه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان درێژه‌یان به مانگرتن دا.