ڕۆژی دووشه‌ممه ١١ی پووشپه‌ڕ، خه‌ڵكی شاره‌كانی باب، ڕاعی، جندرێس، ئه‌عزاز و عه‌فرین له ڕۆژئاوای كوردستان دژبه ده‌وڵه‌تی توركیا خۆپێشاندانیان كرد.
مالپەری پەیام
-
-
“فەهمیدە (ئەژین) حسێنی” و هاوسەرەکەی “ڕەشاد محەممەدی”، دوو پەنابەری سیاسیی کوردی خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵات، کە پێشتر لەلایەن پۆلیسی تورکیەوە دەستبەسەر کرابوون، فەرمانی دیپۆرتکردنەوەیان بۆ ده‌رچووه و گیانیان له مه‌ترسی دایه.
-
شه‌وی دووشه‌ممه ١١ی پووشپه‌ڕ، دارستان و له‌وه‌ڕگه‌ی ناوچه‌ی باریكهوانی سه‌ر به شاری سه‌رپولی زه‌هاو له‌لایه‌ن دوژمنانی ژینگه‌وه ئاگر درا و ئاگره‌كه هێشتا كۆنتڕوڵ نه‌كراوه.
-
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی دووشه‌ممه ١١ی پووشپه‌ڕ، كۆمه‌ڵێك له خوازیاری مه‌سكه‌نی میللی له شاری سنه له ناڕه‌زایه‌تی به ناڕوونی چاره‌نووسی خانووه‌كانیان له‌به‌رده‌م ئیداره‌ی مه‌سكه‌ن و شارسازی كۆبوونه‌وه و ده‌رگای ئه‌و …
-
ئاگاداری و بەیاننامە
بەردەوامبوونی “بزووتنەوەی بایکۆتی هەڵبژاردن” لە ڕۆژی ١٥ی پووشپەڕدا، هەنگاوێک بەرەو داهاتوو
ڕاگەیاندنی هاوبەشی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کارگەر)
-
ڕۆژی دووشه‌ممه ١١ی پووشپه‌ڕ، كرێكارانی كارخانه‌ی كه‌ربۆنات سۆدیۆمی فیرووزئاباد بۆ جارێكی دیكه له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان ده‌ستیان له‌كار كێشا و مانیان گرت.
-
كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی له‌سه‌ركار ده‌ركراوی شیركه‌تی فولادی ئه‌هواز ڕۆژی دووشه‌ممه ١١ی پووشپه‌ڕ، له به‌رده‌م مه‌جلیسی كۆنه‌په‌ره‌ستی ڕژیم له شاری تاران كۆبوونه‌وه.
-
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٠ی پووشپه‌ڕ، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی گوندی “پاشهبهرد” و دانیشتووی ناوچه‌ی نلاس به ناوی “ئیبراهیم ئیبراهیمی” ته‌مه‌ن ٢٧ ساڵ، به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری كانی زه‌رد بریندار كرا.
-
به‌پێی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكی دادگوسته‌ری ئازه‌ربایجانی غه‌ربی، ئه‌و ناوه‌نده قه‌زاییه بۆ شه‌ش ئه‌ندامی شۆرای شاری سه‌رده‌شت به تۆمه‌تی وه‌رگرتنی به‌رتیل كه‌یفه‌رخواستی ٣٢ هه‌زار دۆلاری ده‌ركردووه.
-
ڕۆژی دووشه‌ممه ١١ی پووشپه‌ڕ، خانه‌نشینكراوانی موخابرات به‌پێی ڕه‌واڵی دووشه‌ممه‌ی هه‌ر حه‌فته دژ به دۆخی خراپی مه‌عیشه‌تی كۆبوونه‌وه.