به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی كاروون، چوار به‌ندكراوی ڕاگیراو له به‌ندی ٣ی زیندانی شه‌یبانی ئه‌هواز به هۆكارێكی نادیار گیانیان له‌ده‌ست داوه و ١٥ به‌ندكراوی دیكه‌ش بۆ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی دره‌وه‌ی زیندان گوازراونه‌ته‌وه.
مالپەری پەیام
-
-
ڕۆژی دووشه‌ممه ١١ی پووشپه‌ڕ، ٧ كرێكار له دوو ڕووداوی جیاجیا له شاره‌كانی په‌ره‌ند و مه‌هستان به هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار تووشی ڕووداو هاتن و یه‌كێكیان گیانی له‌ده‌ست دا و …
-
به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، ٩ به‌ندكراوی چه‌پگه‌رای ڕاگیراو له زیندانی ئێڤین ڕۆژی دووشه‌ممه ١١ی پووشپه‌ر، له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایانگه‌یاند كه له شانۆی هه‌ڵبژاردنی كۆماری ئیسلامی به‌شداری ناكه‌ن.
-
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٠ی پووشپه‌ڕ، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی گاز له ڕستوورانتێك له شاری ئێزمیری توركیا، چوار كرێكار گیانیان له‌ده‌ست دا و ٣٥ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
-
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٠ی پووشپه‌ڕ، هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌رانی پاڕله‌مانی فه‌ڕانسه به‌ڕێوه چوو و حیزبی ڕاستگه‌رای توندئاژۆی ماریه‌ن لۆپه‌ن زۆرترین ده‌نگی به‌ده‌ست هێنا و دژبه‌رانی فاشیزم له پاریس له ناڕه‌زایه‌تی به به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی …
-
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٠ی پووشپه‌ڕ، ده‌یان چالاكی سیاسی و مه‌ده‌نی نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات له به‌یاننامه‌یه‌كی هه‌وبه‌ش دا خولی دووهه‌می هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆمارییان بایكۆت كرد.
-
كرێكارانی به‌شی ئه‌بنیه‌ی فه‌نی ڕێگه‌ی ئاسنی باشوور و ڕۆژهه‌ڵاتی ئێران، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٠ی پووشپه‌ڕ له ئاست بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ڕژیم به خواسته‌كانیان ناڕه‌زایه‌تیان دره‌بڕی.
-
به‌یانی دووشه‌ممه ١١ی پووشپه‌ڕ، كرێكارانی په‌یمانی و پڕۆژه‌یی شاغڵ له پڕۆژه‌كانی نه‌وت، گاز و پترۆشیمی سه‌راسه‌ری ئێران بۆ دوازده‌هه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام درێژه‌یان به مانگرتن دا.
-
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٠ی پووشپه‌ڕ، “ئاكام خزرنژاد” هاووڵاتی خه‌ڵكی گوندی “كانی بۆداغ”ی سه‌ر به پیرانشار، به مه‌به‌ستی تێپه‌ڕكردنی ماوه‌ی به‌ندكرانی ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی زیندانی نه‌غه‌ده كرا.
-
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١١ی پووشپه‌ڕ، هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵڕۆژی له‌دایكبوونی “په‌یمان منبه‌ری” له گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا له شاری سنه، دایكانی دادخواز له‌سه‌ر مه‌زاری ئه‌و هه‌میشه زیندووه كۆبوونه‌وه.