ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٤ی به‌فرانبار، كرێكارێكی شاره‌داری به‌هارانی سنه به ناوی جه‌بار ئاویهه‌نگی له شوێنی كاره‌كه‌ی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
مالپەری پەیام
-
-
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، چاره‌نووسی شارومه‌ندێكی خه‌ڵكی پیرانشار به ناوی ئیبراهیم ڕه‌سووڵیانپور ته‌مه‌ن ٤٥ ساڵ پاش ڕفاندن له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
-
ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٥ی به‌فرانبار، ئه‌رته‌شی توركیا ده‌ورووبه‌ری به‌ندئاوی تشرینی به چڕی بۆردوومان كرد و تیرۆریستانی سه‌ر به‌و وڵاته له چه‌ند قۆڵه‌وه هێرشیان كرده سه‌ر هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك.
-
په‌ره‌ستاران و كادری ده‌رمان له نه‌خۆشخانه‌ی لوقمانی حه‌كیم له شاری تاران، ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٥ی به‌فرانبار بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژ به دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی درێژه‌یان به مانگرتن دا.
-
به په‌یوه‌ست بوونی به‌ندكراوانی سیاسی له به‌ندیخانه‌كانی عادل ئابادی شیراز، بۆرازجان و جۆوه‌ین، ڕێژه‌ی ئه‌و زیندانانه‌ی په‌یوه‌ست به كارزاری سێشه‌ممانه‌ی نا بۆ ئێعدام بوون گه‌یشتووه‌ته ٣٤ به‌ندیخانه و ئه‌و كارزاره …
-
سه‌دیقی وه‌سمه‌قی ئیسلام ناس و نه‌سرین ستووده چالاكی مافی مرۆڤ له به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌ش دا خوازیاری وه‌لانانی ئاسته‌نگییه‌كانی به‌رده‌م ژنانی وه‌رزشوان بوون.
-
دایكی هه‌میشه زیندوو موحسن شكاری له په‌یامێكی ویدیۆیی دا په‌یوه‌ست بوونی خۆی به كارزاری نا بۆ ئێعدام ڕاگه‌یاند.
-
ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٤ی به‌فرانبار، مه‌راسمی حه‌ڤده‌هه‌مین ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی ئیبراهیم لوتفۆڵڵاهی به ئاماده‌بوونی دادخوازان و بنه‌ماڵه‌ی زیندانیانی سیاسی له شاری سنه به‌ڕێوه چوو.
-
سه‌رله‌به‌یانی دووشه‌ممه ٢٤ی به‌فرانبار، هاووڵاتیه‌كی خه‌ڵكی ڕه‌وانسه‌ر به ناوی شاهین عه‌لیپور، ته‌مه‌ن ٢١ ساڵ، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
-
له ڕۆژانی ڕابردوودا، ئه‌ژده‌ر پیری، ته‌مه‌ن ٣٦ ساڵ، سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری مانگانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی “توێژینه‌وه‌ی گه‌لان”، له‌لایه‌ن لقی ٣ی دادگای ئینقلابی كه‌ره‌ج به تۆمه‌تی “پڕۆپاگه‌ندا دژی كۆماری ئیسلامی” به یه‌ك ساڵ زیندان …