ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژه كه كرێكارانی شاره‌داری ئێزمیر دژ به كه‌می حه‌قده‌ست و كادری ده‌رمانی نه‌خۆشخانه‌كانی توركیا دژ به قازانجپه‌ره‌ستی له سیسته‌می بێهداشت و ده‌رمان مانیان گرتووه.
مالپەری پەیام
-
-
ڕۆژی هه‌ینی ٢١ی به‌فرانبار، كۆمه‌ڵێك له ئێرانیانی ئازادیخوازی دانیشتووی وڵاتی دانمارك له ناڕه‌زایه‌تی به سه‌پاندنی سزای سێداره به‌سه‌ر به‌ندكراوانی سیاسی كۆبوونه‌وه و دژ به كۆماری ئیسلامی دروشمیان به‌رز كرده‌وه.
-
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٠ی به‌فرانبار، دوو شارومه‌ندی به‌لووچ به ناوه‌كانی ئه‌میر مه‌حموودی سه‌نجه‌رانی و حسێن سارانی ڕاد به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی له شارستانی نێهبه‌ندان گیانیان به‌خت كرد.
-
ئه‌حمه‌د دره‌خشان، نووسه‌ر و موعه‌لیمی خه‌ڵكی كه‌ره‌ج، له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابه‌وه به یه‌ك ساڵ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كرا.
-
له ڕۆژانی ڕابردوودا، ده شارومه‌ندی دیكه‌ی خه‌ڵكی شارستانی ئه‌هواز له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
-
به‌پێی ئاماره تۆمارهكراوهكان، پارێزگاكانی ئه‌رده‌بیل، خووزستان و كرمان زۆرترین ڕێژه‌ی پێوه‌ری فهلاكهتیان له نێو ئوستانه‌كانی ئێران دا تۆمار كردووه.
-
به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی ڕۆژی شه‌ممه ٢٢ی به‌فرانبار، له ٢٠ ئوستانی ئێران، ڕۆژی پشوودانیان ڕاگه‌یاند.
-
شه‌وی هه‌ینی ٢١ی به‌فرانبار، دانیشتووانی شارۆچكه‌ی ئاكدنیز له پارێزگای مێرسینی باكووری كوردستان، دژ به داگیركردنی شاره‌واری ئه‌و شاره و ده‌ستبه‌سه‌ركردنی شاره‌دارانی هه‌ڵبژێردراوی خه‌ڵك ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دژ به ده‌وڵه‌تی …
-
به‌پێی ئاماره‌كان، ده هه‌زار كرێكاری شاغڵ له به‌شی ساختمانسازی پارێزگای ورمێ له بیمه‌ی ده‌رمانی بێبه‌شن و به‌ڵێنه‌كانی ده‌وڵه‌ت بۆ پێدانی بیمه هێشتا جێبه‌جێ نه‌كراوه.
-
ئه‌كبه‌ر باقری، هونه‌رمه‌ند و به‌ندكراوی سیاسی پێشووی خه‌ڵكی كرماشان، ڕۆژی ٢٠ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٣، ده‌ستبه‌سه‌ر و له‌و كاته‌وه چاره‌نووسی به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.