“زه‌ینه‌ب جه‌لالیان” به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی یه‌زد كه ١٧هه‌مین ساڵی به‌ندكرانی تێپه‌ڕ ده‌كات، ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٣ی پووشپه‌ڕ، به‌هۆی تێكچوونی باری ته‌ندرووستی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ده‌ره‌وی زیندان كرا.
ماڵپه‌ڕی په‌یام
-
-
به‌یانی چوارشه‌ممه ١٣ی پووشپه‌ڕ، پێنج شارومه‌ندی خه‌ڵكی شنۆ به ناوه‌كانی “محه‌ممه‌د ڕهسوولپور”، “كه‌ماڵ عوقابی”، “ئێدریس كارساز”، “سه‌لیم و سابیر زۆلقهڕنهین” له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
-
ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٣ی پووشپه‌ڕ، دایه مینا دایكی نه‌مر “شه‌هریار محه‌ممه‌دی”، گیانبه‌ختكردووی شۆڕشی ژینا له شاری بۆكان، هاوڕێ له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كی دیكه له دایكانی دادخواز كۆبووه‌وه و له به‌یاننامه‌یه‌كدا خوازیاری بایكۆتی هه‌ڵبژاردنی …
-
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٣ی پووشپه‌ڕ، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی چه‌پ و كۆمۆنیستی شاری سنه له په‌یامێكدا خوازیاری بایكۆتی خولی دووهه‌می هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆماری ئێران بوون.
-
ڕۆژی سێشه‌ممه ١٢ی پووشپه‌ڕ، كۆمه‌ڵێك له ئێرانیانی ئازادیخواز له‌به‌رده‌م وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وی سوید كۆبوونه‌وه و خوازیاری ئازادی “ئه‌حمه‌دڕه‌زا جه‌لالی” بوون.
-
ڕۆژی دووشه‌ممه ١١ پووشپه‌ڕ، كچێكی سه‌ماكاری باله به ناوی مه‌هتاب و ویۆلۆن ژه‌نێكی كوڕ كه له شه‌قامی ته‌جریشی تاران له‌گه‌ڵ ژه‌نینی موزیك سه‌مایان كردبوو، له‌لایه‌ن پۆلیسی ئه‌منیه‌تی ئه‌خلاقی ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
-
ڕۆژی سێشه‌ممه ١٢ی پووشپه‌ڕ، ماڵدزراوانی شیركه‌تی ڕێگان خودڕه‌و له‌به‌رده‌م بنكه‌ی قه‌زایی تایبه‌ت به تاوانه ئابوورییه‌كانی تاران كۆبوونه‌وه.
-
ڕۆژی سێشه‌ممه ١٢ی پووشپه‌ڕ، دانیشتووانی ناوچه داگیركراوه‌كانی باكوور و باكووری ڕۆژئاوای سووریه دژبه ده‌وڵه‌تی فاشیستی توركیا خۆپێشاندانیان كرد و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ئه‌رته‌شی ئه‌و وڵاته به شه‌ڕ هاتن.
-
له ڕۆژانی ڕابردوودا، گه‌نجێكی خه‌ڵكی گوندی “گهڕئاوا”ی سه‌ر به شاری مه‌ریوان به ناوی “جه‌سیم حاسڵی” ته‌مه‌ن ٢٩ ساڵ، پاش بانگ‌كران بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعات بێ سه‌ر و شوێن بووه.
-
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی سێشه‌ممه ١٢ی پووشپه‌ڕ، كۆمه‌ڵێك له دایكانی دادخوازی سنه له‌سه‌ر مه‌زاری “په‌یمان منبه‌ری” له گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا كۆبوونه‌وه.