ڕۆژی چوارشه‌ممه ٥ی پووشپه‌ڕ، كۆمه‌ڵێك له كرێكارای شاغڵ له سه‌نعه‌تی نه‌وت، گاز و پترۆشیمی باشووری ئێران له به‌یاننامه‌یه‌كدا شانۆی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆمارییان بایكۆت كرد.
ماڵپه‌ڕی په‌یام
-
-
ڕۆژی چوارشه‌ممه ٦ی پووشپه‌ڕ، ٢١ هه‌زار كرێكار له زیاتر له سه‌د شیركه‌تی نه‌وت، گاز، پترۆشیمی و وزه‌خانه بۆ شه‌شه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان درێژه‌یان به مانگرتن …
-
ڕۆژی چوارشه‌ممه ٦ی پووشپه‌ڕ، ڕۆژنامه‌ی یێنی شه‌فه‌ق له زاری به‌رپرسانی توركیاوه ڕایگه‌یاند كه ده‌وڵه‌تی ئه‌و وڵاته هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشكردنه سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانیان كردووه.
-
له دوو مانگی ڕابردوودا، سه‌رجه‌م ٢١٠ كرێكار له پارێزگای ورمێ به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار تووشی ڕووداو بوون و ٧ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه و ٢٠٣ كرێكار بریندار بوون.
-
ئێواره‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه ٦ی پووشپه‌ڕ، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی گوندی “دۆنیس”ی بانه به ناوی “محه‌ممه‌د كاكی” ته‌مه‌ن ٣١ ساڵ، به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری دۆڵه‌شین بریندار كرا.
-
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، به‌یانی پێنجشه‌ممه ٧ی پووشپه‌ڕ، كۆمه‌ڵێك له لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له مه‌ریوان، بۆ بایكۆتكردنی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆماری تراكتیان بڵاو كرده‌وه.
-
ڕۆژی سێشه‌ممه ٥ی پووشپه‌ڕ، كۆمه‌ڵێك له ئێرانیانی ئازادیخواز له‌به‌رده‌م باڵوێزخانه‌ی سوید له ئه‌یاله‌تی كێبێكی كانادا كۆبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست ئازادی “حه‌مید نووری ” نیشان دا.
-
دایكی “شه‌ریفه محه‌ممه‌دی”، چالاكی كرێكاری به‌ندكراوی خه‌ڵكی ڕه‌شت له گرته ویدیۆیه‌كدا وێڕای ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی له ئاست ناڕوونی چاره‌نووسی كچه‌كه‌ی، داوای له ده‌زگای قه‌زایی كۆماری ئیسلامی كردووه ئه‌و ژنه تێكۆشه‌ره ئازاد …
-
به‌پێی ڕاپۆرتی چالاكانی مه‌ده‌نی، ئامووزش و په‌وه‌رشی پارێزگای سیستان و به‌لووچستان له كرده‌وه‌یه‌كی قێزه‌ون دا قوتابیانی بێ ناسنامه‌ی له مافی خوێند بێبه‌ش كردووه.
-
به‌پێی ڕه‌واڵی سێشه‌ممه‌ی هه‌ر حه‌فته، ڕۆژی ٥ی پووشپه‌ڕ، به‌ندكراوانی سیاسی له چه‌ند زیندانی ئێران بۆ جارێكی دیكه دژبه سزای ئێعدام له ئێران مانیان له خواردن گرت.