ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٧ی گه‌لاوێژ، كۆمه‌ڵێك له دایكانی دادخوازی شاری سنه له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا پشتیوانی خۆیان له شه‌ریفه محه‌ممه‌دی و په‌خشان عه‌زیزی ڕاگه‌یاند.
ماڵپه‌ڕی په‌یام
-
-
هەواڵهەواڵی جیهان
بانگه‌وازی سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌وانانی میسر بۆ كۆتایی هێنان به داگیركارییه‌كانی توركیا
ڕۆژی شه‌ممه ٦ی گه‌لاوێژ، سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌وانانی میسر له ڕاگه‌یاندنێكدا بانگی له ته‌واوی چالاكانی مه‌ده‌نی و سیاسی كرد دژبه داگیركارییه‌كانی توركیا له ڕۆژئاوا و باشووری كوردستان هه‌ڵوێست بگرن.
-
ڕۆژی شه‌ممه ٦ی گه‌لاوێژ، كۆمه‌ڵێك له ژنانی ئێزدی و چالاكوانانی عێراقی له كۆنفڕانسێك دا سه‌پاندنی سزای ئێعدام‌یان به‌سه‌ر شه‌ریفه محه‌ممه‌دی و په‌خشان عه‌زیزی به توندی شه‌رمه‌زار كرد.
-
دکتۆر “ئیسماعیل پوورئیبڕاهیم”، خەڵکی بۆكان و مامۆستای ئابووری لە زانکۆی ئازاد، دوو مانگ لەمەوبەر لەلایەن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه دەستبەسەر و هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسی له‌به‌رده‌ستدا نییه.
-
“شێركۆ مام كه‌ریمی” له ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی شۆڕشی ژینا له شاری بۆكان، له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره‌وه به سێ مانگ زیندانی ته‌عزیزی و ٧٦٢ ملیۆن تمه‌ن جه‌ریمه‌ی ماڵی مه‌حكووم كراوه.
-
ڕۆژی شه‌ممه ٦ی گه‌لاوێژ، به‌رپرسانی سپای پاسدارانی پارێزگای كرماشان ڕایانگه‌یاند كه مانۆڕهكانیان له به‌رزاییه‌كانی چیای شاهۆ بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژی دیكه درێژه ده‌كێشێت.
-
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، ڕۆژی شه‌ممه ٦ی گه‌لاوێژ، كۆڵبه‌رێك به ناوی “نازم سه‌فه‌ری” ته‌مه‌ن ٢٥ ساڵ، به ته‌قه‌ی سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی له سنووی دزاوه‌ری نه‌وسوود گیانی به‌خت كردووه.
-
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی شه‌ممه ٦ی گه‌لاوێژ، هاووڵاتیانی خه‌ڵكی پارێزگاكانی كوردستان و سیستان به‌لووچستان له ئاست بڕانی به‌رده‌وامی به‌رق و هێڵی ئینته‌رنێت ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
-
دایه شه‌ریفه، دایكی نه‌مر ڕامین حسێن په‌ناهی ڕۆژی شه‌ممه ٦ی گه‌لاوێژ، له گرته ویدیۆیێك دا پشتیوانی خۆی له شه‌ریفه محه‌ممه‌دی و په‌خشان عه‌زیزی نیشان دا.
-
ڕێكخراوه چه‌پ و دیمۆكراتیكه‌كانی ئێران ڕۆژی هه‌ینی ٥ی گه‌لاوێژ له ڕاگه‌یاندنێك دا خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای ئێعدام و تۆمه‌تی بێ بنه‌مای به‌غی بوون.