به‌یانی دووشه‌ممه و سێشه‌ممه ١ و ٢ی گه‌لاوێژ، حوكمی ئێعدامی سێ به‌ندكراوی ژن و پێنج به‌ندكراوی پیاو كه یه‌كێكیان كورد بووه له زیندانه‌كانی بیرجه‌ند و قوم جێبه‌جێ كرا.
ماڵپه‌ڕی په‌یام
-
هەواڵهەواڵی ئێران
-
ڕووداوە گرنگەکانهەواڵهەواڵی کوردستان
هه‌ڕه‌شه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعات له بنه‌ماڵه‌ی عیسا ئیبراهیم زاده له شنۆ
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شنۆ گوشاری خستووه‌ته سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی “عیسا ئیبراهیم زاده”، چالاكی كرێكاری به‌ندكراو له زیندانی نه‌غه‌ده و هه‌ڕه‌شی لێ كردوون.
-
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، به‌رپرسانی كارخانه‌ی وه‌ن له شاری سنه له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا، شه‌ش كرێكاری ئه‌و شیركه‌ته‌یان له‌سه‌ركار ده‌ركردووه.
-
ڕووداوە گرنگەکانهەواڵهەواڵی کوردستان
په‌یوه‌ست بوونی به‌ندكراوانی سیاسی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان به كارزرای نا بۆ ئێعدام
ڕۆژی سێشه‌ممه ٢ی گه‌لاوێژ، به‌ندكراوانی سیاسی زیندانه‌كانی مه‌ریوان، ورمێ، كامیاران، بانه و سه‌ڵماس په‌یوه‌ست به كارزاری سێشه‌ممانه‌ی نا بۆ ئێعدام بوون.
-
خانه‌نشینكراوانی به‌شه جۆراوجۆره‌كانی كرماشان ڕۆژی سێشه‌ممه ٢ی گه‌لاوێژ، دژبه جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
-
كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی له‌سه‌ركار ده‌ركراوی پترۆشیمی ئه‌رغه‌وان گوسته‌ری ئیلام، ڕۆژی سێشه‌ممه ٢ی گه‌لاوێژ، له ئاست ناڕوونی دۆخی پیشه‌یی و نه‌دانی داخوازییه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
-
ڕووداوە گرنگەکانهەواڵهەواڵی ئێران
ڕاپۆرتی جاوید ڕه‌حمان له‌سه‌ر كۆمه‌ڵكوژكردنی نه‌یارانی كۆماری ئیسلامی له ده‌یه‌ی ٦٠
ڕۆژی دووشه‌ممه ١ی گلاوێژ، دوایین ڕاپۆرتی جاوید ڕه‌حمان، ڕاپۆرتێری مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له كاروباری ئێران، بڵاو كرایه‌وه.
-
ڕووداوە گرنگەکانهەواڵهەواڵی ئێران
بانگهێشتی باوكی دادخوازی ئه‌بۆلفه‌زل ئادینه‌زاده بۆ دادگای قووچان
“مه‌رزیه ئادینه‌زاده” خوشكی هه‌میشه زیندوو “ئه‌بۆلفه‌زل ئادینه‌زاده” ڕۆژی دووشه‌ممه ١ی گه‌لاوێژ ڕایگه‌یاند كه باوكیان له‌لایه‌ن دادسه‌رای ئینقلابی شاری قووچانه‌وه بانگهێشت كراوه.
-
“ڕه‌یخانه ئه‌نساری نژاد”، چالاكی كرێكاری به‌ندكراو له زیندانی ئێڤین به فه‌رمانی سه‌رۆكی زیندان له چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كراوه.
-
ڕۆژی دووشه‌ممه ١ی گه‌لاوێژ، خوێندكارانی بواری بالینی زانكۆی زانیاری پزیشكی شیراز له ئاست دابه‌زینی كه‌یفیه‌تی په‌روه‌رده و سۆئیستفادهی به‌رپرسانی زانكۆ له خوێندكاران كۆبوونه‌وه.