به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، چلالاكێكی مافی ژنانی خه‌ڵكی ڕه‌شت به ناوی “مه‌هتا سه‌دری” ماوه‌ی ١٥ ڕۆژه له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و چاره‌نووسی به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
ماڵپه‌ڕی په‌یام
-
-
ڕووداوە گرنگەکانهەواڵهەواڵی ئێران
دۆخی خراپی مه‌عیشه‌تی و هێرشی خه‌ڵك بۆ سه‌ر خۆراكی ماوه به‌سه‌رچوو
به‌پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی چالاكانی به‌لووچ، له ڕۆژانی ڕابردوودا، خه‌ڵكی هه‌ژاری شارستانی مینابی سه‌ر به پارێزگای هۆرمۆزگان هێرشیان بردووه‌ته سه‌ر شوێنی فڕێدانی خۆراكی ماوه به‌سه‌رچوو و پێداویستییه‌كانیان له‌و ڕێگه‌وه دابین كردووه.
-
ڕۆژی شه‌ممه ١٩ی جۆزه‌ردان، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شاغڵ له به‌شی میوانداری شیركه‌تی ڕێگه‌ی ئاسنی باس له تاران، دۆروود، ئه‌هواز و ته‌ورێز دژبه نه‌دانی داخوازییه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
-
له دوو ڕۆژی ڕابردوودا، شه‌ش شارومه‌ندی كوردی خه‌ڵكی عه‌فرین له‌لایه‌ن گرووپی ئیسلامگه‌رای حه‌مزه‌ی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی توركیاوه ڕفێندراون و زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسیان له‌به‌رده‌ستدا نییه.
-
ڕووداوە گرنگەکانهەواڵهەواڵی کوردستان
مانگرتنی چالاكانی سیاسی و مه‌ده‌نی دژبه سه‌ركوتی دیمۆكراسی له ئیستانبوول
ڕۆژی شه‌ممه ١٩ی جۆزه‌ردان، كۆمه‌ڵێك له چالاكانی سیاسی و مه‌ده‌نی كوردی ئیستانبوول دژبه داگیركردنی شاره‌داری جووله‌مێرگ له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئه‌ردۆغان،له مه‌یدانی شیشهان مانیان گرت.
-
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٧ی جۆزه‌ردانی ١٤٠٣، شارومه‌ندێكی خه‌ڵكی گوندی “دلو”ی سه‌ر به ناوچه‌ی دیزه‌جی ورمێ به ناوی “یوونس نه‌بی زاده” ته‌مه‌ه‌ن ٣٠ ساڵ، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
-
به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی بە ده‌ستمان گه‌یشتووه، دارستانه‌كانی مه‌ریوان و جوانڕۆ له‌لایه‌ن دۆژمنانی ژینگه‌وه ئاگر دراوه و هه‌وڵی ژینگه‌پارێزان و خه‌ڵكی مه‌ده‌نی بۆ كۆنتڕۆڵ كردنی ئاكره‌كه سوودێكی نه‌بووه.
-
جینایەتەکانی دەوڵەتی تورکیا لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هێزەکانی سوریای دێموکرات هەروا بەردەوامە. ڕۆژی هەینی ١٨ی جۆزەردان، بەرپرسانی خۆجێیی کوردستانی سووریا (ڕۆژئاوا) ڕایانگەیاند، هێزی ئاسمانی تورکیا جارێکی دیکە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان …
-
ڕووداوە گرنگەکانهەواڵهەواڵی ئێران
برینداربوونی ١٦ كرێكاری مه‌عده‌نی ته‌زره‌ی دامغان به‌هۆی ڕووداوی هاتووچۆ
شه‌وی سێشه‌ممه ١٥ی جۆزه‌ردان، سرویسی هاتووچۆی كرێكارانی شاغڵ له مه‌عده‌نی ته‌زره‌ی دامغان تووشی ڕووداو بوو به‌و هۆیه‌وه ١٥ بۆ ١٦ كرێكار به‌سه‌ختی بریندار بوون.
-
ڕۆژی هه‌ینی ١٨ی جۆزه‌ردان، كرێكارانی شاغڵ له كارخانه‌ی كیش چووب له پارێزگای هۆرمۆزگان، له ئاست نه‌دانی داخوازییه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.